کورتە باسێک لە بارەی ئیدولۆژی سەدەی بیستەم
سەلاح بەیتولا ئاکرەیی
لە سەرەتادا زەڕورە ئاماژە بۆئەوە بکەین
کە ئیدولۆژی لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی کەوتە نێو چوارچوەیێکی تازەدا
لەو ئانو ساتەدا دیکتاتوریزم واتە ئیدولۆژی تاکە حزبی مودێڕن دەرکەوتن و حزبی سەردەست کرا بە ئیدولۆژی دەوڵەت
سەرۆکی حزب بیرمەند بوو و هەر بڕیارێکی دەدا ئەو بڕیارە دەبووە سەرچاوە واتە بە بڕیاری کۆتایی لەقەڵەم دەدرا
ئیدولۆژی دەوڵەت بە هۆی دوو دامەزراوەوە دەپارێزرا کە بریتی بوون لە دامەزراوەی پڕۆپاگەندە کردن و دامەزراوەی زەبرۆ زەنگ
سودیشیان لەو دەرفەتانە دەبینی کە لە ڕۆی تەکنیکی پێشکەوتوو مودێڕنەوە ڕەخسابوو
بۆ یەکەم جار دیکتاتوری ئیدولۆژی تاکە حزبی لە لایەن حزبی کومۆنیستی یەکیەتی سوڤیەتی جارانەوە دامەزرا ئەویش بریتی بوو لە سوسیاێیزمی مارکسیزم
دواتر فاشیست و ناسیۆنال و سوسیالیست لە وڵاتی ئیتالیا و ئەڵمانیا هاتنە ئاراوە
ئیدولۆژی ئەمانە دوو دیوی لە خو دەگرت
هەم لە لایەک کۆن بوو
لە لایەکی تریشەوە ئیدولۆژی تەواو نوێ بوو
ئەمەش کەواتە چەندین لایەنی لە خۆ دەگرێت
لایەن هەبوو سەرچاوەکەی دەگەڕایەوە بۆ سە کونسڕڤاتیزم واتە کونەوارەتی
هەروەها لایەن هەبوو سەرچاوەکەی ناسیونالیزمی سالار پەرەستی بوو
بەڵام لایەنە تازەکەی بریتی بوو لە دەوڵەتی توتالیتاری کە هەموو لایەنەکانی ژیانی کۆمەڵگا لەژێر کونتڕولی خویدابوو
ئێستاش نمونەی دیکاتوریزم و توتالیتاریزمان زورن لە سەر ئاستی جیهاندا
چۆنکە لە دوای شەڕی دووەمی جیهانی ئیدولۆژی تاکە حزبی بە شێوەیێکی بەرفراوان پەرەی سەند
لە ژێر سایەی ئیدولۆژی دیکتاتوری و توتایتاری و ناسیونالیزمی سالار پەرەستی دا
پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و لەوانە مافی کەمە نەتەوەکان بە شێوەیێکی بەرفراوان دەکران
بە ڕێگای زەبرۆ زەنگ وەڵامی ماف و داخوازیەکانیان دەدرایەوە و هەموو جورە میکانیزمێکی ماددی و مەعنەویان بە کار دەهێنا لە پێناو سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەییان کورد وەک نمونە
ئیدولۆژی تاکە حزبی لە عیڕاقدا هاوتەریب بوو لە گەڵ ئیدولۆژی دەوڵەتەکانی تری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین
سەرچاوەی زوربەی هەرە زوریان دیکتاوریەت و توالیتاریەت بوو
بۆیە لە لێدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان تەواوکاری یەکدی بوون
هەتاکۆ ئەمڕۆش ئیدولۆژی تاکە حزبی و تاکە کەسی لە ناوچەکەدا لە پێگەی بەهێزی خویدایە
مافی کورد و کەمە نەتەوەکانی تریش لە ژێر هەڕەشەدان
چۆنکە ئیدولۆژی نەتەوەی سەردەست خۆ بە باڵاتر و بەرزتر زانینە بەسەر ئەوانی غەیری خویان دا
چارەسەری بنەڕەتیش بڕیتی دەبێت لە گوڕینی ئیدولۆژی دیکتاتوری و توتالیتاری بۆ کولتوری یەکدی قەبۆڵکرن و ڕێز گرتن لە مافە ڕەواکان و تایبەتمەندیەکانی ئەوانی دیکە
ئەمەش ئەگەر ئەستەم نەبێت پڕوسەیێکی ئاڵۆزو درێژ خایەنە و جێگیر کردنی کولتورێکی لەم چەشنەش باج و کاتێکی زوری دەوێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.