کاتی گەڕانەوەیە بۆ بنەماکانی کەلتور و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر

نەوزاد محمد

کاتێک ئێمە باسی کەلتور و رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دەکەین، باسی حیکمەت و لێزانی و دڵسۆزی و ڕەوشت و خزمەت و خۆ نەویستی و لێبوردەیی و دادپەروەری و هتد … لە ڕەوشتە بەرزەکان دەکەین.

یەکێک لەو نمونانەی کە نیشانەی حیکمەت و لێزانی بارزانی نەمرە، ئەوەیە کە بارزانی نەمر لە کاتی دانوستاندنەکاندا، شاندی دانوستاندنی لە کەسانی دڵسۆز و خاوەن خەبات و ناسراو کە چاویان لە پلە و پۆست نیە پێک دەهێنا.

بۆچی ئەوەی دەکرد ؟

لەبەر ئەوەی بارزانی نەمر دەیزانی ئەو جۆرە کەسانە پێگەی خۆیان وەکو ئەندامی شاند بەکارناهێنن بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیان، هەروەها کاتێک دوژمن هەوڵ دەدات وەکو بەرتیلێک پلە و پۆستیان پێشکێش بکات لە بەرامبەر ڕازی بوون بە مەڕجەکانی و ئیمزا کردنی رێکەوتن لە بەرژەوەندی دوژمن، واتا خیانەت کردن لە شۆڕەش لە پێناو بەرژەوەندی شەخسی، ئەوەش ناکەن و پابەند دەبن بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بە گشتی کە شۆڕەش خەباتیان بۆ دەکات.

هەر بۆیە ئێمەی کوادرە دڵسۆزەکانی پارتی و رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر بەردەوام داوامان کردووە لە کاتی بەخشینی پلە یان هەڵسەنگاندنی کادری پارتی، بگەڕێینەوە بۆ کەلتوری بارزانی نەمر، چونکە دادپەروەری و حەقی تێدایە، دور لەوەی ئێستا دەکرێت لە لادان لە پرنسیبەکانی پارتایەتی و کەوتنە ژێر کاریکەری کوتلەکاری و بەرژەوەندی بەرتەسکی شەخسی و ناوچەگەری.

ئەوەی لەم دوو رۆژە دەیبینین لە سۆشیال میدیا باسی لەسەر دەکرێت لە قۆزتنەوەی پلە و پۆست و بەرکارهێنانی بۆ بەرژەوەندی شەخسی دوور لە بنەما ئەخلاقی و پابەندبوونە نەتەوەییەمان، کە ڕاو لوچونی زۆربەی کادیران و کەسانی دڵسۆز سەرکۆنەی ئەو حالەتە دەکەن و داوا دەکەن کە یورکردایەتی پارتی پێداچونەوە لەو کیسەدا بکات کە ناحیەقی زۆری تێدایە.

ئەم ڕاو بوچونانە دووپاتی ئەو ڕاستیەن کە دەبێ بەخۆماندا بچینەوە و بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی کەلتور و رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.