یەكێتی وپاشكۆكانی چییان لە دەڤەری سلێمانی دوەێت؟


رێبوار حەمەلاو شوانی

بە ڕاشكاوی زۆر ناگەڕینە دواوە كە ساڵانێكی زۆر پێش 2011 یش دەڤەری سلێمانی و ناوچەكەكانی دەوروبەری بە هەموو ئیمكانیەت و داهات و حوكمرانییەكەی بە پلەی یەكەم لە دەست یەكێتیی دا بووە بە ئێستاشەوە ، بەڵام لەماوەی 11 ساڵی رابردوو ئەوەی لە هەڵسوكەوت و كاردانەوەی یەكێـتی و پاشكۆكانی بەرامبەر بە قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت حكوومەت و پارتی و مێژوو و ئاڵای كوردستان و شانازییەكانی دەبینرێت ، هێرش و پەڵاماردانێكی زۆر قێزەوەن و ناشیرینە كە مەگەر دوژمنان لەكاتی جەنگە سەختەكاندا بەرامبەر بە گەل و نەتەوەیەكی تر بەكاری بێنن ، بەتایبەت وەك ئەوەی لەلایەن دوژمنان و نەیارانی ئەم گەل و خاكە یەكێتیی و پاشكۆكانی ئەركدار كرابن بۆ تێكدانی ئەم دەستكەوتەكانە ، شێواندنی راستییەكان و ناشیرینكردنی سیمای جوانی پێكەوە ژیان ، دوور خستنەوەی خەڵك لە باوەرە نیشتیمانی و نەتەوەییەكان و ئینجا چاندنی ڕق و كینە لە نێو ناخ و دەروونی خەڵكی كوردستان بەتایبەت دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری تا ئاستی تیرۆری فیكری و كۆیڵەكردن و گۆڕینی بیروباوەری كوردایەتیی نیشتیمانپەوەران و كوردپەوەرانی ئەو دەڤەرە بۆ بێگانەپەرستی و ڕق هەڵگرتن لە بەرامبەر و ناوچەگەڕێتی و تۆڕەیی و بێنازكردن و بێخزمەتكردن ، ئینجا سیاسەتە وانە درۆزنەكانیان و میدیا چەواشەكار و دووفاقییەكانیان ، هیچ هەست و سۆز و خۆشەویستی لە نێو خەڵك دا نەهێشتەوە و لێیان زەوتكردن بە شێوەیەك هەستی بێ‌ ئومێدی لە جیاتی ئومێد و هەڵچوون و بێزاری لە جیاتی رووخسارێكی پر بزە و شیرین و هەمیشە نیگەرانكردنی خەڵكەكە خوڵقێنراوە .

یەكێـتیی و لایەنە پاشكۆكانی چ بەناوی دیموكرات و چ بەناوی ئیسلامی لە جیاتی چەسپاندنی دیموكراسییەت و پەیامی ئاشتی و برایەتی ، دەیانهەوێت سیمای ناشیرین و ترس و تۆقاندن و پر زبڵدان و خۆسەپاندنی ناوچەكەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە سەر خەڵكی دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری بسەپێنن ، بەتایبەت لە پرسی هەڵبژاردن و چەسپاندنی دیموكراسی ئەو بە زێهنیەتی دەسەڵاتدارانی خۆسەپێنی هەندێك حیزب و لایەن لە بەغدا مامەڵە بكەن و هەر چی خراپی و ناشیرینی نەیاران بۆ نێو كوردستان و ئەم گەلە ستەملێكراوە بگوازنەوە و ئینجا لە بەردەم بانكەكانیش سووكایەتیی بە مووچەخۆران و خانەنشیینان و پێشمەرگە و خەڵكی بكەن و دواتر بیخە ئەستۆی حكوومەتی كوردستان ، بەڵكو لەو ڕێگەیەوە و ڕق و كینە لە نێو دڵ و دەروونی خەڵك بەرامبەر بە گەل و خاك و پارتی ئاڵاهەڵگری كوردایەتیی و كۆڵنەدان برٍوێنن .
ئەو دەڤەرەی كە ناوی سلێمانییە ، شاری هەڵمەت و قوربانی و شاری شێخ مەحموود و ڕاپەڕینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 و هەڵمەت و قوربانیی وبەعس بەزێن ، ئێستا لە ژێر هەرٍەشە و گوشاری یەكێتیی ولایەنە پاشكۆكانی بە فەرمانی ئاغاكانیان لە تاران و بەغدا كراوەتە شارێكی گۆشەگیر و خامۆش و خنكێنراوە كە تێیدا قەڵەڕەشەكانی داگیركەر هەوڵی سڕینەوەی مۆڕكی كوردبوون و كوردستانیبوونی بۆ سەر زمان وكەلتوورێكی تر دەدەن ، ئەوانەی دوێنی كەركووكیان لە كاڵفامان بە ئاسانی وەرٍگرت و ئێستاش خەونی داگیركردنی دەڤەری سلێمانی و دەوروبەری دەبینن ، ئەو شارەی كە هیچ كات ئامادە نەبووە ژێر دەستی و پاشكۆی هیچ داگیركەرێك و خۆفرۆش و خاكفرۆشێك قبووڵ بكات ، بەڵام یەكێـتیی و لایەنە پاشكۆكانی بە زۆر دەیانهەوێت بیكەنە پاشكۆ و فارس و عەرب وەك كاڵایەك هەرزانفرۆشی بكەن ، ئەو شارە ساڵانێكە زۆرە و دوای ڕاپەرین و بەتایبەت 11 ساڵی رابردوو و بەدەست مافیا و كاڵفام و خاكفرۆشانەوە دەناڵێنێت ،چونكە هیچ هەست و سۆزێكی جوان و خۆشەویستی یان تێیدا نەهێشتۆتەوە ، تەنها بۆنی مافیایگەری، بازرگانی مرۆڤ و تیرۆر و خیانەتكاری و سیخوری و و شەقامەكانی نقوومی زبڵ و خاشاك و تۆزی نائومێدی دەكەن. ئێستا لە جیاتی دەنگی ئازادی و سەربەرزی ، ئەوا لە جیاتی كۆمەڵێك جاش قەڵەم و جنێوفرۆش و پەرلەمانتاری سیخور و بەناوی رۆشنبیری خۆفرۆش و بێ‌ ویژدان و هەرزەكار لە رووی سیاسی و ئیداری و بیروهزر سیمای ئەو دەڤەری و دەوروبەریان بە شێوەیەكی زۆر تاڵكردووە كە بۆنی خیانەت وخاكفرۆشی و مامەڵەیەكی تری قێزەوەنی تری لێدێت لە لایەن یەكێـتیی و لایەنە پاشكۆكانی ترەوە .

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.