بڕوای گەل لەسەرووی هەموو بەرەنگاربوونەوەکانە ۰۰۰۰
خەڵکی شەنگال هەموو کات خاوەن هەڵوێست و بەرنگاربوونەوە ئەستەمەکان بوون ۰ پێویستە بڕیارێکی تایبەت هەبێت لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ جێ بەجێکردنی داواکاریەکانی خەڵکی ناوچەکە و دوورخستنەوەی لایەنە هەرێمیەکان و هێزە ناشەرعیەکان ئەوانەی خەڵکی شەنگال بەکاردەهێنن وئکوو قەڵغانێک لەمرۆڤەکان بۆ بەرژەوەندی خۆی و مەبەستی تایبەتی خۆی ۰
لەم قۆناغە هەستیارە پێویستمان بە یەکڕیزی شەنگالیەکان هەیە ببن بە یەک دەست بۆ ەرگریکردن لە مافەکانی خۆیان ٫ وە پێویستە ڕەچاوی گیان فیداکاریان بکرێ وە هاوبەشی سوککردنی ئازارەکانیان و خەمەکانیانبن و ئامادەکاری بکەن بۆ کەشێکی ئارام تاوەکو کەس و کارمان بەئارامی بژین و ئاوارەکان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و گریانی ڕۆژی جینۆساید و هەوڵەکانی داعش بۆ لەناوبردنی ئەم پێکهاتەیە بەگشتی لەبیر بکەن و نەبنە قوربانی هەموو مشتومڕ و بەرنامەیەک ۰
ئەگەر گەلێک ڕۆژێک ژیانی ویست
دەبێت چارەنووس وەڵام بداتەوە
دەبێت شەوگاریش نەمێنێت
دەبێت کەلەبچەش بشکێنرێ
ئەمەیە داخوازیەکانی کەس و کارمان بۆئەوەی شەنگال بەسەرفرازی گلەکەی و شاخەکانی بمێنێ
نووسەر : لازمة الشيخ يوسف
وەرگێڕان لە زمانی عەرەبیەوە بۆ زمانی کوردی : ئازاد نصرت ميرزا
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.