ئێمەی كورد پێویستیمان به یەکتر ناسینێکی نوێیه
ئازاد نەسرەت
كورد لە قۆناغێکی مێژووی زۆر گرنگ و هەستیاردا گەیشتە لوتكه‌و جارێكی تر خلبووینهوه بەرەو خوار . ئه‌م خلبوونهوهیه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كێشه‌ی كورد هه‌ر له جێگه‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه. كورد به‌ر له‌وه‌ی به سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه‌و كێشه‌كه‌ی به كرداری چاره‌سه‌ر بكات ده‌بێت کورد بوونمان بزانین و لەکوێوە هاتووین بەرەو کوێ .
کوردناسین بێته ئاراوه بۆ دیاریكردن و ناسینی كێشه‌كه تا سیاسه‌ت له ڕێگه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی كه كوردناسی ده‌یدۆزێته‌وه ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنی كردارییانه‌ی كێشه‌كه بكات. ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا به‌ر له‌وه‌ی شكستی سیاسه‌تی كوردی بێت شكستی ئه‌و كوردناسییهیه كه به‌درێژای سه‌ده‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی تیۆری هەندێک لەسیاسهتەکانی كوردییه. بۆیه ئه‌م خلبوونهوهیه به‌ر له‌وه‌ی پرسیار بخاته سه‌ر سیاسه‌تی كوردی ده‌بێت پرسیار بخاته سه‌ر ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی كه كوردناسی به درێژای ئه‌م سه‌ده‌یه له‌ڕێگه‌ی كوردناسهكانهوه بۆ كێشه‌ی كوردی كردووه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.