بەغدا و ئالنگاریەکانی هەرێمی کوردستان
سەگڤان هالۆ
باسکردن لە دەوڵەتێکی وەکۆ عیڕاق باسکردنە لە مێژوویکی خوێناوی و پڕاوپڕ لە زوڵم ستەمکاری دەرحەق بە گەلی کوردستان و دوزە ڕەوایەکەی
دەوڵەتی دروسنکراوی عیڕاق هەر لە سەرەتای ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردووە بەردەوام و بە درێژایی قۆناغەکان هەڕەشە و مەترسی بووە و مەترسیە
ئەمە ئەقڵیەتێکی سیاسی چەسپاوە لە نێو نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانی عیڕاق و تاکۆ ئێستاش نەگۆڕاوە
عیڕاق وەک دەوڵەت هیچ نەماوە لە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجام نەدات جا هەڕەشە و پەلامارە سیاسیەکان بوبێت یان سەربازی و ئابوری و ئەمنی وهتد
مێژووی سەدەی ڕابردووش بەڵگەیێکی حاشا هەڵنەگرە لەسەر ئەم ڕاستیە
گەر بێتو بگەڕێیینەوە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان و هاتنە ئارای نەوای ئارام بۆ باشوری کوردستان واتە دانانی هێلی 36 بۆ باشوری کوردستان هۆکاری دروستکردنی نەوایێکی ئارام خوی لەخوی دا تەعبر کردنە لە پاراستنی گەلی کوردستان لە هەڕەشە و پەلامارەکانی دەوڵەتی ستەمکاری عیڕاقی ئەوسا
بە داخەوە ئێستاش کە هەر چەند وەرچەرخانێکی سیاسیش بەسەر ئەم وڵاتە دا هاتووە و ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕیش ڕۆخاوە
بەڵام ئاسەوارەکانی ئەقڵیەتی سیاسی وەک خۆی ماوە بەو مانایەی کە هەڕەشە و مەترسیەکانیش بەردەوامن لە هەموو ڕۆیێکەوە لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان لە ڕۆی دەستوریەوە بەشێکە ڵەعیڕاق و تاکە هەرێمێکی فیدڕاڵی دانپێدانراوە کەچی بە جورەها شێواز سیاسی،ئابوری،ئەمنی تاد…پەلامار دەدرێت و هەوڵ دەدەن ئەم ئەزمونە فیدڕالیەی کە لە عیڕاقدا هەیە ل ناوی ببەن
هەرێمی کوردستان لە هەمبەر ئەم ێەقڵیەتە سیاسیە مەترسیدارەدا پێویستە پێش هەموو شتێک پەلە بکات لە یەکخستنەوەی نێو ماڵی خۆی و دروستکردنی گوتارێکی سیاسی یەکگرتوو
چونکە باشترین ئالنگاری هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر هەڕەشەکان یەکڕیزی و یەکدەنگی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە شکست هینانە بە ئەجندای سیاسی نەیارانی ئەزمونی کوردستان لە سەر ئاستی نێوخویی و دەرەکیدا
کەواتە لە کوتاییدا دەڵێیین
هەمومان با بەیەکگوتاری سیاسی وەڵامی دوژمنان و داکیرکاران بدەینەوە و کوردستانێکی بەهێز بونیات بنێیین.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.