کامیان بو گەلی کوردستان باشترن؟

وەلید محەمەد


لەدوای هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئوکڕاینا لە ڕێکەوتی ٢٤ شوباتی ڕابروو کومەڵگای نێودەوڵەتی بەکردەوە بەسەر دوو جەمسەردا دابەشبوو، بەرەی ڕۆژهەڵات بەسەرۆکایەتی ڕوسیاو چین، بەرەی ڕۆژئاوا بەسەرۆکایەتی ئەمریکاو یەکێتی ئەوڕوپا. ئەو دوو جەمسەرە لەئێستادا لە جەنگێکی ڕاستەوخۆدان لەڕووی سەربازیی و ئابووریی و سیاسی و دبلوماسیەوە. هەردوو جەمسەرەکە هەوڵ دەدەن زوورترین لایەنگرو دوست بۆ خۆیان بەدەسبهێنن و زوورترین دەستکەوت بەدەست بهێنن و سنورەکانیان بەرفروانتربکەن و دەسەڵاتی زیاتری جیهان بگرنە ئەستۆ و بریاری سیاسیان بەرفراوانتربکەن. هەردووبەرەکە ( ڕوسیاو ئەمریکا ) لەئێستادا لەکێبڕکێیەکی زۆر تووندان و هەوڵ دەدەن بڕیارەکانیان خێراترو زووتر جێبەجێبکرێن بەتایبەتی بەرەی ڕۆژئاوا بەسەرۆکایەتی ئەمریکا کە دەسەڵاتی جیهانی دەکرد بەڵام لەدوای هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئوکڕاینا دەیەوێت جارێکی تر هەزموونی خۆی بگەڕێنێتەوەو ببێتەوە بە کارەکتەری یەکەم، کە بەکردەوە دوای ئەو هێرشە دەسەڵاتی یەکەمی لەدەستداو لەبەرمبەردا بەرەی ڕوسیا زور خێراتر هەنگاوی نا جیهانی لەتاک جەمسەری کردە دوو جەمسەری و سات بەسات لە ڕووی سیاسی و سەربازیی و ئابووری لەگەشەسەندنی بەردەوام دایەو بەم شێوەیە بڕوات بەرەی ڕوسیا دەبێتە هێزی یەکەمی جیهان.
بێگومان فرە جەمسەری بۆ گەلی کوردستان باشترەو لەئێستادا پێویستە سود لەو گوڕانکارییانە وەربگرین کە ڕووبەرووی جیهان بوونەتەوەو دوستی هەردوو جەمسەرەکە بین و سەرەدەری لەگەڵ هەردووکیان بکەین و نەبینە لایەنگری هیچ یەکێکیان یان کام جەمسەر زیاتر بەکردەوە مافەکانی گەلی کوردستان جێبەجێبکات ئەو کات بەئاشکرا پشتگیری لەو بەرەیە بکرێت.
بەڕای من هیچ یەک لەم دوو جەمسەرە پشتگیری لەگەلی کوردستان ناکەن ئەگەر گەلی کوردستان تەباو یەکهەڵوێست و یەکڕیز نەبێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.