شۆڤینیەت هەر بەردەوامە
شیرینجەبارسەوزە
هێرش کردن و بومباران کردنی شارو شارۆچکە و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە درێژایی ئەم چەند ساڵەی رابردوو بەردەوام هەبووە و هەمیشە خەڵکی سڤێلی کوردستان بوونە قوربانی و شەهید بوونە و زەرەرو زیانی مادییان پیی گەیشتووە بەڵام هیچ کات نەمانبێنی وەکو ئەم جارە عەرەب هاتەبێت پێش و بایکووت و خۆپێشاندان و سزادڵن و هتد… بکات بەڵام ئەم جارە کۆژرانی چەند عەڕەبیک بووە هۆی تورەبونیان.
رووداوەکان وا دەخوازن زیاتر و وردبینانەتر باسیان بکەین.
سەرەتا ئەم هێرش کردنە پاش پەیامی قەرەلان لە چەند رۆژ پێش کە باسی گرنگی شەر لە ناوچەی زابی بچوکی کردە بوو کە زۆر گرنگە هەم بۆ پەکەکە هەم بۆ تورکیا و هەڵە نەبم ووتی با توڕکیا هێرش بکات و یەکلایی بکات.
پرسیار لێرەیە ئایا ئەمە پەیامیکی نهێنی بۆ تورکیا بوو کە هێرشی ئەمرۆی ئەنجام دا؟
بابەتی تر ئالۆزی گۆرەپانی سیاسی عێراقە کە لەم دوایە بوونی شەری ناوخۆیی لێ دەهات و شەقامی عێراقی ئالۆزە دیسان پرسیار لێرە ئایا ئەم هێرەشەی ئەمرۆی تۆرکیا لە سەر گەشتیارانی عەرەب چ پەیوەندی بە ئالۆزی عێراق هەیە؟
وەک چاودێریکی سیاسی را و دیدی من وایە کە چەند تورکیا و ئیران و عێراق خیلافیان هەبێت بەڵام لە بەرامبەری هەرێمی کوردستان یەک سیاسەتیان هەیە بۆیە بۆ کەم کردنەوەی فشار لەسەر بەرەی ئیرانی کە ئێستا شەقامی عێراقی لە دژیانن و سوود وەرگرتنی تورکیا بۆ فراوانخوازی خۆی باشترین کات بۆ ئەم هێڕەشە بوو. لە 2003 پاش رووخانی رژێمی دیکتاتوری بۆ چی تاکو ئێستا پەرلەمانی عێراقی نەیانتوانیووە پەیماننامەی تورکیا و رژێمی پێشوو هەڵبوشینین، یان تەنانەت هەر باسشیان تاکو ئێستا نەکردووە.
“ئێستا کات گونجاوە بۆ چالاکی ناوخۆیی و نیودەولەتی بۆ وروژاندنی کەیسی پەکەکە و تەداخولی لە هەرێمی”
کە چی ئێستا هەستی مرۆڤایەتی لای عێراقیەکان پەیدا بووە و خۆپێشاندان و بایکوت دەکەن بێگۆمان پشت پەردەیتر هەیە و ئەو جولانەوەی شەقامی عێراقی ئامانجیتری هەیە.
لەوانەیە یەکیک لەو ئامانجانە جێ بەجێ کردنی پێلانی هاتنەوەی سوپای عێراق بۆ ناو خاکی کوردستان بۆ بەرگری لە ناوچە سنوورییەکان بێت.
ئامانجیکیتر سارد کردنەوەی شەقامی عێراقی لەسەر ئەم بابەتە دواییانەی ناوخۆیی عێراق.
وەهەروەها ئامانجیکتر تێکدانی پەیوەندی سیاسی هەرێم وتورکیا و ئالۆز کردنی باری ئابووری هەرێم و راوەستاندنی گەشتیاری و زەرەر گەیاندن بە ئابووری هەرێم بێت.
بۆیە بەرای من پێویستە حکومەتی هەرێم دەستپیشخەری بکات کە لە رێگایی نیودەولەتی کیشەی پەکەکە و تۆرکیا چارەسەر بکات چونکە گەورەترین کیشەی ئەمرۆی هەرێم پەکەکەیە و دەستێوەردانی ئیران و تۆرکیایە.
دڵنیا بن چەند رۆژی داهاتوو ئیرانیش ناوچە سنورییەکان بومباران دەکات بە بێانوی بوۆنی هێزی ئوپوزسیونی کورد ئیران. کەواتە لێرە تەنیا هەرێمی کوردستان و خەلکی هەرێم باجی ئەم رەفتارانە دەدەن.
پێم سەیرە بە هەزاران رێکخراوی کۆمەلگای مەدەنی و غیر حکومی هەیە کە میزانییەی زەبەلاحیان هەیە و هەمیشە لە بەرامبەر ئەم جۆرە بابەتانە بێدەنگن بگرە تەنانەت زۆر جار بەیاننامەش دەر ناکەن. هەمیشە لە هەموو شوێنی جیهان ئەوەی ئەو رێکخراوانە دەکەن زیاتر لە حکومەت کارگیری هەیە و زۆر جار یارمەتیدەری جێ بە جێ کردنی ئامانجەکانی دەولەتن بۆ سوودی گشتی بەداخەوە لە کوردستان ئەو ریکخراوانە خەوییان لێ کەوتووە.
ئێستا کات گونجاوە بۆ چالاکی ناوخۆیی و نیودەولەتی بۆ وروژاندنی کەیسی پەکەکە و تەداخولی لە هەرێمی کوردستان و دەستێوەردانی تورکیا و ئیران و تێکدانی باری ئاسایشی ئابووری و سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەداخەوە هەموو بەدوای بەرژەوەندی تایبەتی و تاکەکەسی کەوتوون و گورەپانیان چۆل کردووە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.