مەسروور بارزانی سەركردەی ئەركە قوورسەكان لە قۆناغەسەختەكاندا ..


رێبوار حەمەلاو شوانی


لە هەر كوێیەك بەرژەوەندی گەلەكەمان ئەوە بخوازێت، ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێ دوو دڵی لەوێندەر دەبێت، ڕۆیشتی جەنابیان بۆ بەغدا ئومێدێكە بۆ زاڵبوونی زووبانی دیالۆگ بەسەر زووبانی زبر و نابەرپرسانەی كۆمەڵە بەرپرسێك لە نێوان هەردوو حكوومەت..بێگومان هەر نزیكبوونەوەیەك لە نێوان هەردوو حكوومەتی كوردستان و عێراق دەستكەوتی كەمیش بێت، لەوە زۆر باشتره لە یەك دووربن، بەدڵنییاییەوە، ئەم سەردانە دیپلۆماسی و سیاسییانەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە رابردوو و ئێستادا ، ئەنجامێكی باشی بۆ بازاڕ و ژیانی لێدەكەوێتەوە و هەروەها لەو گوشار و هەندێ لەو وتارە نابەرپرسانەی بەرپرسانی بەغدا كەم بكاتەوە، چونكە مێژوو سەلماندوێتی كە ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە نابەرپرسانەی هەندێك لە لایەنی سیاسی سوود نابێت و هەرێمی كوردستان لە پێداگری لە مافەرەواكانی پاشگەز ناكاتەوە .
هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری پێش ئەم دەسەڵاتەی بەغدا بوونی هەبووە ، بەڵام دوای رووخانی ڕژێمی بەعس كە گەلی كورد و سەركردایەتیی سیاسی رٍۆڵی گرنگ و بونیاتنەری هەبوو لە پێناو دانانی بناغەی دیموكراسی، فیدراڵی و ئینجا بەشداریكردنی كارا لە پرۆسەی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی لە پێناو گەراندنەوەی گشت مافەرەواكانی بە تایبەت پرسی خاك و ناوچەكە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ، بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ئەو راستییەیە كە سەرٍەرای هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان ، بەڵام ساڵ بە ساڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا نەك هەر بنەماكانی هاوبەشی،سازان، هاوسەنگی بە جێنەگەیاند بەڵكو مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردیشی هەنگاو بە هەنگاو پێشێڵكرد ، وەڵامی بەغدا بۆ هەولێر بە گەمارۆدان ، ئاگر وئاسن و پەڵاماردان بووە تا ئێستا لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی كوردستان بەردەوام بوو لە زمانی گفتۆگۆ و دیپلۆماسی لەگەڵ حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی بەغدا ، بەتایبەت رۆڵی دیار وبەرچاویی سەرۆك مسعود بارزانیی و نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان و زڵهێزان ئاماژە هەموو ئەو هەوڵانەن بۆ بەدەسهێنانی مافە دەستوورییە پێشێڵكراوەكانی كورد وكوردستان .
بەتایبەت ئەگەر هەڵوەستە لە سەر هەشت سالی رابردوو بكەین ، كە عێراق و هەرێمی كوردستان تووشی پەڵاماردانی تیرۆریستی و قەیرانی دارایی و هاتنی لێشاویی ئاوارە و پەنابەران بووە بەغدا نەك هەر مافەرەواكانی كورد و هاوكاری چەك و تەقەمەنی و دارایی بۆ كورد دابین نەكرد بەڵكو هەمیشە چاوەرانی كەوتنی هەرێمی كوردستان دەكرد ، ئەوەش راستییە حاشاهەڵنەگرە بۆ تەواوی چاودێرانی سیاسی و ناوەندەكانی میدیا و دەستەبژێرانی نێو كۆمەڵگای كوردستانی ڕوون بووەتەوە، كە ئەوە بەغدایە سیاسەتی برسیكردنی هەرێمی كوردستانی، وەك كارتێكی فشار و هەژموونیی گرتووەتە دەست، تا گەلی كورد خۆڕاگر و قارەمانی كوردستان سەرقاڵی پرسی مووچە و بودجە و نەوت و گاز و بڕیارەكانی بەناو دادگای فیدراڵیی عێراقی بكات.
وەك ئاماژە پێدا مەرامی دەسەڵاتدارانی بەغدا لە ماوەی رابردوو و بە ئێستاشەوە ئەوە بووە كە هەموو ئەو پێشكەوتن و بوژانەوە و ئاوەدانكردنەوە بووە كە هەرێمی كوردستان هەنگاوی گەورە و گرنگی بۆ ناوە بوستێت و لاوازی بكەن و هەولێر و كوردستان لەنێو ناوەندە سیاسییەكانی ناوچەكەدا بووە ئەو دوورگە ئارام و سەقامگیر و ئاشتیخوازە و پێشەنگەكەی ناوچەكە، لە گەشەسەندن بوەستێ.ئامانجی دووەمی بەغدا، مەبەست لێی پەراوێزخستنی مافە و بڕگە دەستوورییە گرنگەكانی هەرێمی كوردستان و كاڵكردنەوەی دۆزی ڕەوای كوردستان بوو لە عێراق.هەروەها پرۆسەی سیاسی بگەیەنێتە ئەو خاڵەی، كە كوردستانیان وەك هاووڵاتیی پلە دوو و بێ ئیرادە و ویستی سەرفراز و سەربەخۆ بێ، دەیەوێ هەمیشە هەولێر چاوی هەر لە دەستی بەغدا بێ.
بۆیە، دوای هەموو ئەو گوشارانەی كە رووی سەربازی و سیاسییەوە بۆ لێدانی پێگەی هەرێم لە رووی یاسایی و دەستووری و ئابوورییەوە دروستكرا و پشوودرێژی و وردبینیەكی زۆر و خوێندنەوەی ژیرانە بۆ بارودۆخی سیاسی و دیپلۆماسی و هەڵومەرجی هەستیاری عێراق ، ناوچەكە و جیهان ، سەردانی مەسروور بارزانی، لە دوای وەڵامدانەوەی نامەكەی لەلایەن جۆبایدن سەرۆككۆماری ئەمەریكاوە و دیدار لەگەڵ سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی و محەمەد حلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ، پەیامێكی روون و ئاشكرایی هەرێمی كوردستانە بۆ بەغدا بۆ جەختكردنەوەی بۆ پابەندبوون بە دەستووری هەمیشەیی عێراق و لە بەرانبەریشدا رێزدار مەسروور بارزانی،سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاشكاوانە و بوێرانە، سەرۆك و بەرپرسانە، بە ڕوونی و ڕەوانی، بەغدا گوت، هەرێمی كوردستان هیچ بڕیارێكی نادەستووری قبووڵ ناكات و ڕێگا نادات هیچ ئیرادە و ئەجێندایەكی سیاسی بەسەردا بچەسپێندرێت، چیتر جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانی هەرێم لە بەغدا وەك كارتی گوشار بەكار نەهێنرێت و هەموو ئەو جوڵە و چاڵاكییە دیپلۆماسییانە رژدی سەرۆكی حكوومەتی كوردستانە بۆ پێداگری تا جێبەجێكردنی گشت مافەرەواكانی كوردستان لە عێراق ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.