ھاوسەرگیریتان با وەکو ئەندامی حزبایەتی نەبێ


ناسح بەھائەدین مزووری

سەرەتا ھاوسەرگیری کردن تەواوکەری بەشی دووەمی ژیانە و ھەموو کچ و کورێک پێویستی بە تەواوکەری ئەو بەشەی تری ژیانە و سونەتێکی ژیانە بۆ ھەردوو رەگەز، بەڵام ئەم ھاوسەرگیرییە مەرجی خۆیی ھەیە و پەیڕەو ئەجندای خۆیی ھەیە و کە خودای گەورە بۆیی داناوە، بۆیە دەبێت ئەم پڕوسەییە بە ئەجندایەکی تووکمە و ئامادەکاری بۆ بکرێت،

یەکەم جار لە ڕویی ئەقلەوە و دواتر لە ڕویی مەعنەویەوە بۆیە ئەوەش یەکەم جار ئەرکی سەرەکی دایک و باوکانە بۆ ھەردوو رەگەزە، کە ئایا کچ یان کوڕ ئامادەیە ئەوەی ھەیە کە بچنە ناو پرۆسەی ھاوسەرگیریەوە، چۆن بزانین کچ یان کورەکە ئامادەیە، ئەو پرۆسەی ھاوسەرگیرییە دایک و باوک دەبێت کچەکەیان یان کورەکەیان تاقی بکەنەوە لە ناو خۆدی خێزانەکەیان وە ناو ماڵی خۆیان پێیان بسپێرن فێریان بکەن بۆ ئەوەی ئامادەبن وە تێبگەن کە پرۆسەیەکی تری ژیان لە بەردەمدایە و ئەرکی سەرشانیان قورسترە و جیاوازترە، زیاتر بەم شێوەیە دەبێت کە ئەویش پێک ھێنانی ژیانی ھاوسەرگیریە و بنیاتنەری بەشێکی تری ژیانە بۆیە ئەو دوو مرۆڤە ئەبنە بنیاتنەری بەشێکی تری کۆمەڵگا و دەبێت ئامادەبن و ھەموو شتێک لەگەڵ یەکتر قبول بکەن، بۆ ئەوەی ببنە بنیاتنەری کۆمەڵگا، بۆیە داھاتوویی ژیان ھەوراز و نشێوی زۆری تێدایە بەتایبەت ئەم سەردەمە کە زۆر زۆر جیاواز و قورسترە لە سەردەمی رابردوودا، بۆیە کچ و کوڕ دەبێت بیر لە بونیتاتنانی کۆمەڵگا بکەنەوە، نەک پرۆسەی خۆشی خۆیان دەبێت ھەموو کارێکی نەرێنی قبول بێت لە ژیانی خۆیاندا نەک وەکو ئەندامی حزب بێت، ھەر کات خاڵ نەرێنی ھەبێت کچ یان کوڕ بیر لەتێکدانی ئەم پرۆسەیە بکەنەوە، کە خودای گەورە پڕوسەی ھاوسەرگیری بە مەرج داناوە، ھەروھا خودای گەورە جیابوونەوەش بە مەرج داناوە وە بەگرنگترین بناغەی ژیان دانراوە، بەڵام کامە مەرج؟؟

بۆ لێک جودابونەوەی ژن و مێرد دایناوەو لە کام بڕگەیەکی ژن و مێردایەتیدا ئایا لە چ کاتێکدا ئایا لەسەر ئەوەی کەمی داھاتی پیاو یاخود نەبوونی خانوو و شتی تری رۆژانە و شکاندنی موبایل یاخوود نەچوونی بۆ ساڵوون و یاخود نەچوونی بۆ ئاھەنگ و شایی یاخوود ژن بە پیاو بلێت بۆچی ھاوکاری مالی باوکت دەکەی یان ماڵی برات بۆ ئەوەندە مێوان دێنیتەوە مالەوە یان شەوانە زوو بگەرێتەوە ماڵەوە یان زوو نەگەرانەوەی و ھتد….

“ھاوسەرگیریتان با وەکو ئەندامی حزبایەتی نەبێ”

پێویستە ژن و پیاو ھەموو قسەیەکی لە توورەبون دا لەگەڵ یەکدا قبول نەکەن، بۆ ئەوەی نەبێتە کۆکردەنەوەی ڕەق و کینە لە ناو دلی یەکیتردا، تا نەبێتە ھۆی تێکدانی ژیان یەکتر و ھەلوەشاندەنەوەی پڕوسەی ھاوسەرگیری، با یەکتر قبول کردن ببێتە بنیات نەڕی خاڵەکانی ئەرێنی یەکتربن بۆ ئەوەی وەکو دوو ئەندام حزب نەبن، ھەر کاتێک شتێک بە دڵیان نەبێت خوداحافیزی ئەو حزبەنە ئەوی تر پیاو بلێ ئەو کچەنە کچێکی تر یان ئەو پیاوە نە پیاوێکی تر ھەرکاتێک سەرەتا بیر لە جیا بوونەوە بکەنەوە کە بنیاتنەری کۆمەڵگا بە چەند ماوەیەک تێکدەری ژیانی یەکتربن ھیچ کاتێک بۆ ھەرکێشەیەک ئەم بیرکردنەوەیە نەبێت ھەمیشە ئێوە لە بیرتانبێت ئێوە لە ناو کەشتیەک دان ھیچ کات کەشتیەکە کۆنی مەکەن،

لە کوتایدا، بەلامەوە باشترین پڕوسەی ھاوسەرگیری بۆ کچ و کوڕ تەمەنی کچ ٢٥ ساڵی بێت ھەروھا کوڕیش زیاتر لە ٢٥ساڵی بێت ، نەک دایک و باوک بلێن با کورەکەمان ژن زوو بێنێت تا منداڵەکانی زوو ببینین یان بلێن منداڵەکەیان زوو گەورەبن یاخوت ماڵی کچەکە بلێت ھەر مێردەکات با زوو مێرد بکات و بچێتە رێچکەی خۆی ئەم بیرکردنەوەی دایک و باوکی ھەردوو رەگەز زۆر ھەڵەیە، بۆ ئەوەی بتوانن رووبەرووی ھەموو بەربەستەکانی ژیانی یەکتربن و بنیات نەڕی کۆمەڵگایەکی سەقامگیر و گەشەسەندبێت .

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ لێرە ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.