پارتی و بارزانی پارێزەر و خاوەن دەستکەوتە پڕشانازییەکانی کورد وکوردستانە


رێبوار حەمەلاو شوانی


بڕوابوونی پارتییەکان و جەماوەری کوردستان ڕێبازی کوردایەتی، کە بڕوابوونێکی نەگۆڕ و جێگیر و بە دیسپلین و پرەنسیپە بە ڕێبازی “بارزانیی نەمر” و حکومڕانی و دەوڵەتدارییەکەی پارتی لە هەرێمی کوردستان، زامنی پارێزگاریکردنە لە دەسکەوتەکان و ڕۆژبەڕۆژیش ئەو بڕوابوونە بەتین و پۆڵایینتر دەبێ، چونکە مرۆڤی پارتی، بوونەوەرێکی پێشمەرگانەی هۆشیارە و دەزانێ قوربانی
بۆچی دەدات و بەرگری لە چ دۆزێکی ڕەوا دەکات.
چەندین ساڵە بەغدا ھەوڵی لەناوبردنی دەستکەوت و قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەدات تەنانەت پەناشی بردە بەر بڕینی قووتی خەڵكی بەش مەینەتی ھەرێمی کوردستانی، خۆش بەختانە بەهۆی ئەوەی پارتی بەھێز بووە ڕێگەی نەداوە هیژ لایەنێك و هێزێكی میلیشا ببنە مەترسی و کوردستانی لە ھەموو قەیرانەکان ڕزگار کردووە لە لەنگەری ئارامی كشتییەكەی ڕاگرتووە.
پارتی هەمیشەبە مێژوویەكی پڕشكۆوە لەمەیداندابووە و پارتی و بارزانی خاوەن دەستکەوتەكانی گەلەكەمانە، تاكە خیزبە كە بە شێوەیەكی خەمخۆری بیر لە ئایندەی و مافی ڕەوای گەلەكەمان دەكاتەوە، هەر بۆیە سازش لەسەر مافی گەلی کورد ناکات، و توانیویەتی کورد بە هەموودنیا بناسێنێت.
پارتی بە رابەرایەتی بارزانییە كە داكۆكی كاری سەرەختی گەلی كوردن و هەر ئەوانیشن كە زامنی پاراستنی میللەتەكەمانن، ئەوان خۆیان بە خزمەتکاری خەڵک دادەنێن و لە خۆبایی نین، بە پێچەوانەوە خۆیان بە خزمەتكاری گەلەكەمان دەزانن.
پارتی ئەوەی كە بووەتە هۆی ئەوەی كە بە گەورەیی بمێنێتەوە و هەمیشە گەورەتربێت ئامانجی گەورەی بۆ تێكۆشان بووە بۆ خزمەتی گەلی کوردستان، پارتی قبووڵیش ناکات کەس هێرش بکاتە سەر کورد و کوردستان، بۆیە پارتی سەرچاوەی ئاوەدانی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و بەهێزبوونی پێگەی گەلی كورد و یەكسانی لە نێو كۆمەڵگە و، بە هێزبوونی گەلی كورد و بەدەست هێنانەوەی مافە ڕەواكانمان. چونكە مێژووی دوورو نزیکمان لە عێراقدا ئەوەی بۆ دەرخستین كە هەرگیز دەسەڵاتێک نەبووە لەم وڵاتەدا باوەڕی بە هاوبەشی و پێکەوەژیانی یەکسانی هەبێت بۆ هەموو پێکهاتە جیاوازەکان.
هەروەها ئەو لایەن و حیزبانە نایەوێت باسی ئەو پێشێلکارییانەی عێراق بکەن کە چەند ساڵە خەڵکی کوردستان پێوەی دەناڵێنن، ئەو حزبانە باسی بڕینی بوجە و مووچە و پارەی جووتیاران و مادەی 140ی ناوچەکوردستانییەکان ناکەن، ئەو حزبانە نایانەوێت باسی قەرەبووکردنەوەی ئەنفالکراوان و هەڵەبجە و گەرمیان و بادینان و زیندانیی سیاسی بکەن و زۆر شتی دیکە، هەر هەموو بەرنامەکانیان لەسەر پارتی چڕ کردوەتەوە تەشهیرکردن و ناشیرینکردنی دەستەکەوتەکانی حکوومەتی هەرێم و بەلاڕێدابردنی ئەندامان و لایەنگرانیان بە سڕینەوەی هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی بۆ خاک و ئاڵا پیرۆزیەکانی کوردستان، باش دەزانن پارتی حیزبێکی نێودەوڵەتییە خاوەنی بڕیار و دروستکردنی پەیوەندیی دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکانە؛ پارتی کوردستانی خستە سەر نەخشەی ئابووری و سیاسەتە نێودەوڵەتییەکانە و بۆیە ڕابردووی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ڕوون و ئاشکرایە لە خزمەت و قوربانیدان و شۆڕش لە پێناو مانەوەی ناسنامەی کورد وکوردستانە…

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.