بەرەو کۆنگرەی چواردە
✍🏻 نجم الدین محمد قەراجی
کۆنگرە واتە ڕێکستنەوە و نویکردنەوە و پێداچوونەوە بەکارەکانی ڕابردوو، هەموارکردنی پەیڕەو و پرۆگرام داڕشتنەوەو ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانە بۆ سەردەمی مۆدێرن و کە لەگەڵ بارۆدۆخی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بگونجی
هەروەها کۆنگرە بۆ چاکسازی نوێبوونەوە پیوستی یەکی حزبیانیە یەکەم بەرلە کۆنگرە هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە دەکرێت پێویستە ئەندامانی پارتی دەنگ بەوکەسانە بدەن کەشایستەی ئەندام کۆنگرەبێت دوربن لە خزم خزمێنەو ئەوە کوڕی فلان بازرگانە یان کوڕی فلان بەپرسە دوربن لە کوتلەکاری ڕەچاوی حزبایەتی بکەن بۆ کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو کۆنگرەیەکی تەواو نموونەی بێت کادری گەنج و لێهاتوو بیهێنە پێشەوە ئەوەی توانای کارکردنی لەم حیزبە نەماوە بەڕێزەوە خانەنشین بکرێت هەروەها ئەرکی کۆنگرەی ئەمجارە پێویستە کادیرە ڕەنجاوەکان ئاشت بکەنەوە ڕێزیان لێ بگرن ئەوەی شایستەیە پۆستیان پێ بدرێت و بۆ ئەوەی لەخەباتی نەپساوەی ڕێبازی بارزانی نەمر دوا نەکەوێ یەکەم کۆنگرەی پارتی لە 16 ئابی ساڵی 1946 به سهرۆكایهتیی بارزانی باوک (مهلا مستهفا بارزانیی نهمر) دامهزرا تا ئێستاش ئەوپارتیە دوای 76ساڵ لەخەبات بەردەوامە کۆنگرەی ئەمجارە هەموو جیهان بەدوست و نەیار چاویان بڕیوەتە کۆنگرەی پارتی چونکە سەرکەوتنی کۆنگرە واتە سەرکەوتنی کوردستان
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.