چون کورد خۆی لە هزری ئاپارتایتی ناوچەکە ڕزگار بکات
سەگڤان هالۆ
کورد دەبێ پەند لە ئاپارتایتی دەوڵەتە هاوسنورەکانی وەربگرێت چۆنکە بە هیچ شێوەیێک ئەقڵیەتی سیاسیەکانی ناوچەکە نەگوڕاوە بە تایبەت نوخبەی سیاسی دەستەڵاتدار کورد پێش دروستبوونی دەوڵەت نەتەوە دوو لەت کرا و هاوکات لە گەڵ دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوەکان کە سەد ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە چوار لەت کرا ئامانجی سەرەکی ئاپارتایتیزمەکان تواندنەوەی کورد بوەە لە ژێر قەلەمڕەوی خویاندا کورد هەرچەندە ڕوبەڕوی ئەم غەدرە گەورەیە بویەوە و دەیان شوڕش و ڕاپەڕینیشی بەرپا کرد بەڵام نەبووە هۆی ڕزگاربوونی یەکجارەکی کوردو دوزە ڕەواکەی تاکۆ ئێستاش بەدەست نەبونی دەوڵەتێکی سەربەخووە دەناڵێنێت و بێ دەوڵەتی بە درێژایی چەندین سەدەیە باڵی بە سەر نەتەوەی کورددا کێشاوە و لێیی حەڕام کراوە تاکۆ ئەمڕۆ شایانی باسە ئەگەر یەکیەتی کوردان دەرمان بووە و دەرمانە بۆ ڕزگاربوونی کورد و گەیشتنی بە ئامانجی دێرینی خۆی بەڵام یەک نەبوونی کورداننیش کەتاکۆ ئێستا ماڵەکەی ماڵێکی لە یەکترازاوە گەورەترین هۆکاری دواکەوتنی دوزی کوردە لە ئاماجی پیروزی خوی ئەوە ڕاستە کە کورد لە ڕوی جوگرافی و دیموگرافیەوە بە شێوەیێکی زور ستەمکارانە دابەش کرا بەڵام کوردیش بە خوی لە ئەنجامی لە یەکترازانی سیاسی نێوخویی زیانێکی گەورەی لە دوزە ڕەوای خوی دا بویەش تا ئێستا کورد ڕزگاری نەبووە لە بیری ئاپارتایتاتیزم و بە ژێر دەستەیی ماوەتەوە مێژووی سیاسیمان ئەوەمان پێ دەڵێت کە فاکتەری سەرەکی سەرکەوتنی کورد یەکحستنەوەی نێو ماڵی کوردە بە پلەی یەکەم بویە پێویستە کورد پەند لە ڕابردۆی خوی وەربگرێت و هەوڵ بدات بیری نەتەوەیی ونیشتیمانی لە سەرۆی بیری تەسکی حزبایەتی دابنێت و بە یەکگوتاری سیاسی بەرەو گەێاندنی دوزی ڕەوای کورد بە کەناری ئارامی و ڕزگاربوون لە هزری ڕەگەزپەرستی ناوچەکە بە یەکجاری هەنگاو هەڵێنێت
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.