کوشتن چیە…..؟

لیا سیف الدین

‎بار و دۆخێکی لەدەستدەرچووی شێواوی دەروونییە، بەجۆرێك گەیشتنی مرۆڤە بە دوا قۆناغی ئاکامەکانی ژیان کە مرۆڤ تێیدایە هەروەها نەدۆزینەوەی دەرچەی چارەسەرکردنی
‎کێشەکان

‎لە ڕووی یاسایەوە
‎یاساکان لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکی تر دەگۆڕێن بەپێی ئەوەی کە چ بارودۆخێك پاڵنەر بووە بۆ کوشتن و ئەنجامدانی تاوانەکە..

‎چۆن وا بکەین تاوانی کوشتن و ڕێژەکەی کەم بکرێتەوە؟

‎حاڵەتەکانی کوشتن لە جیهان دا لە کۆمەڵگە پێشکەووتوەکان و دواکەووتوەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەدی دەکرێت وە پاڵنەر و هۆکاری تایبەت هەیە بۆ حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن
‎سەرەتا پێویستە بۆزاڵبوون بەسەر گیروگرفتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی زانستی و ئاگامەندی مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دا بکەین.

‎بایەخدان و چاودێریکرن_
‎پێویستە بایەخ بەو کەسانە بدرێت کە بیرو هەوڵی خۆ کوژی یاخود کوشتنیان لە لا گەڵاڵە بووە بەهۆکاری کێشە کۆمەلایەتییەکان یاخود هۆکارە دەروونیەکان ، بە شێوەیەك تۆوی هیواو گەشبینی لە ناخیاندا بڕوێنن و سۆز و خۆشەویستیان پێشکەش بکرێت.

‎دوورکەوتنەوە لە نامۆی و گۆشەگیری_
‎ گەڕانەوەی تاک بۆ
‎ ناو پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان و بەهێز کردنیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ خۆبوون له‌ لای تاكه‌كان، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی هه‌ست به‌ بێ توانایی ده‌كه‌ن.
_
‎گرنگی دان بە کەسانی توشبوو بە نەخۆشی درێژ
‎خایەن
‎کەمکردنەوەی ئازارەکانیان و مامەڵە کردنی مرۆڤانە دوور لە چاوی بەزەی چونکە مامەڵەی بەزەی پێداهاتنەوە بەمرۆڤەکاندا زیاتر بیری خۆ کوژی لەناخیاندا گەڵاڵە دەکات.

‎_میدیا
‎دوور کەوتنەوەی میدیا لە ڕیکلام بە مانشێتی گەورە بۆ کەسی خۆکوژ یان بکوژ چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆکارێک بۆ هاندان.

‎سەروەری یاسا_
‎ پێویستە یاساکان لە دادگاکاندا توندتربن بۆ کەسانی بکوژ و داڵدە نەدانی بکوژ لە لایەن عەشرەت و کەسی باڵا دەست

‎قەدەغە کردنی چەک_
‎هەڵنەگرتنی بە بێ هۆکار و بە شێوەیەکی نا یاسای لە ناو ئۆتۆمبێل و ماڵ دا.
‎پەروەردەی دروست_
‎دوورکەوتنەوە لەدیمەنی توندڕەویی و ئەو فیلم و یاریە ئەلکترۆنیانەی شەرانگێز و تێکدەرن.

‎هەوڵی ڕێکخراوەکان_
‎هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و چڕکردنەوەی کارەکانیان لە چارەسەر کردنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.