تێڕامانی مێ بوون

کوردستان یاسین ڕەسوڵ,

 

ئافرەت ئەو دروستکراوەیە کە بەدیهێنەری ئاسمان و زەوی و ئینسانیەت خودا وەک مرۆڤ بە ڕەگەزێکی جیاواز لە پیاوان خەڵقی کردوە ئەویش رەگەزیی مێیە.

ڕاستە ئافرەت و پیاو لە ڕەگەزا جیاوازن بەڵام هیچ جیاوازیێکی مرۆڤ بوون لەنێوانیان نیە، هەردووکیان مافی ژیانکردنیان هەیە و کەس مافی بەسەر زەوت کردنی ژیانی کەسەوە نیە هەردووکیان تەواوکەری یەکترن بۆ ژیانێکی شایستە بوو بە مرۆڤبوونمان وە درێژەڕەویی ژیان.

مێ بوون و ژن بوون گرانترن و سەخترین بارن لە ژیاندا، ئەم دەستەواژەیە زۆر بەکاردێت و زۆر کات گوێبیستی دەبین لە خانمان و ئافرەتان هەتا خودی پیاوانیش زۆر کات دان بەوە دادەنێن کە ژن بوون و ئافرەت بوون بارر و ئەرکێکی قورس و زەحمەتن.

ئافرەت بوون مێ بوون بەو ئەرک و مافە بنەڕەتیانەیی هەیەتی لەسەرویی هەموویانەوە (دایکایەتی و پەروەردەکردنی منداڵ) لەگەڵ سەختیەکەیی فرە چێژە، ئەم چێژە هیچ کاتێک قورسی زەحمەتی بۆ ناهێڵێتەوە، وە قورسیش نابێت مەگەر بەسەرمانا قورس نەکرێت.

ئەوەیی بۆ ئێمە قورس خۆیی دەنوێنێت سەیرکردن و تێڕامانی کۆمەڵگایی پیاو ساڵارییە بەرامبەر بە ڕەگەزەکەمان، وە ئەوەیی کۆمەڵگە ڕەگەزی نێر واتا پیاوان بە پیرۆزتر و شایستەتر بۆ ژیان سەیر دەکات و هەلی زیاتریان پێدەدات ژیان بکەن.

بڵێین و نەڵێین پیاوان خۆیان بە باڵا دەستترو دەست ڕۆیشتوتر لە ئافرەتان دادەنێن، بیرکردنەوەیان واییە ئافرەتان بۆ خزمەتکردن و تەواو کردنی هەست و غەریزەکانی ئەوان هاتونەتە بوون.

بۆیە زۆربەیی کات ماف و ئەرکیان تێکەڵ دەکەن، و ژیانیان زۆر بەرتەسکانەتر لە ژیانی مرۆڤانی ئاسایی دەبینن، هەتا نایانەوێت بزانن ئەوانیش مرۆڤن و مافی ژیانبونێکی مرۆڤانەیان هەیە، ئەم لێکدانەوە نادروستەش وایان لێدەکات ماف و ئەرکە بنەڕەتیەکانی ئافرەتان پێشەڵ بکەن، و لە هەوڵی سەپاندنی ئەرک و مافی تر بەسەر ئەرکو مافە بنەرەتیەکانیان بن.

 

ئافرەتان جوانترین و پیرۆزترین مەخلوقی گەردونن با لە جوانی و پیرۆزیەکەیان کەم نەکەینەوە.

ئەم کەم بینی و نا مرۆڤ بینینەیە ژیانی بۆ ئافرەت سەخت کردووە، مامەڵە کردن لەگەڵی وەکو ژێردەستەیێک بینینێکی دوور لە چاوی مرۆڤبوون، بۆ ئافرەت هێندەی هەموو زەحمەتیەکانی ژیان ماندوویی دەکات.

ئافرەتان هەمیشە لەنێو سەختیە دروستکراوەکان تێدەمێنن زۆر بە زەحمەتیش ناتوانن خۆیان ڕزگار بکەن لەم دونیا دروستکراوەیی کە پێیانە لکێندراوە،

بینینێک وەکو کەمینەیێکی عەقلی و جەستەیی بیرکردنەوەیێکی گڵاوانە بەرامبەریان وە ئەم فکر و تێڕامانە کەرستەکاری و مەسلەحەت کارییەیە لە هەمبەر مێبونیان، ئیتر ئەمانەن بۆ ئافرەت سەختی و ماندوبونێکی یەکجاری ڕۆحین.

 

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.