مافی سەربەخۆیی و ئاوەدانی خه‌ون وخه‌یاڵ نییه ..
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی:
گه‌لی كـورد ئـه‌گه‌ر كـۆنترین گه‌لی جیهان نه‌بێ ،بێـگومان كۆنترین گـه‌له له هه‌مـوو ڕۆژهـه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستــدا. یه‌كه‌مین دێی نیشته‌جێبوون و یه‌كه‌مین شارستانییه‌ت كورد بنیاتی نا ،كوردسـتان یـه‌كه‌مین لانـكی ڕه‌سـه‌نترین شارسـتانییه ،تـا كـورد خـاوه‌نی ئیمپراتـــۆرییه‌ت و ده‌وڵـه‌ت و ده‌سـه‌ڵات و له‌شـكر بـوو..ئـه‌م گـه‌لانـه‌ی كه ئه‌مـڕۆ له ڕۆژهـــه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژێن و خۆیان به‌سه‌ر كورد دا ڕاده‌ده‌ن ،له كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا نـاو و بوونیان نه‌بوو..له‌دوای روخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، نه‌ته‌وه‌یی كورد چه‌ندین جار خه‌بات و شۆرشی جه‌ماوه‌ری وچه‌كداری به‌رپاكردووه بۆ پاراستنی شوناسی كوردبوون وبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سته‌مكاری دوژمنان و رژێمه‌كان وخه‌ونی به‌دیهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی له سه‌ر زێدی باب و باپیرانی وه‌ك هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی هاوتایی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌دا . ئه‌و شۆرش و راپه‌رینانه تا راپه‌رینه شكۆمه‌نده‌جه‌ماوه‌ری وچه‌كدارییه‌كه‌ی ساڵی 1991 له دژی ڕژێمی به‌عس وداروده‌سته‌كه‌ی. راپه‌ڕین ده‌رئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها شه‌هید وكیمیاباران وئه‌نفال وخاپوركردنی نزیكه‌ی 5000 گوند وتێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی بوو.له‌ئه‌نجامی گشت ئه‌و قوربانی وبه‌ردخۆدانه، قه‌واره وكیانی هه‌رێمی كوردستانی لێبه‌رهه‌مهات له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شه وئاڵنگارییانه‌ی كه چ له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ ڕێگریكردن له گه‌یشتن به مافه‌ره‌واكانی دیكه و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی ڕووبه‌رووی بووه به‌ڵام به هه‌وڵی و هیمه‌تی سه‌ركردایه‌تییه ژیرانه و دڵسۆزی كوردستانیان كاروانی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی له جوله نه‌وه‌ستا.
دوای سه‌ده‌یه‌ك پرنه‌هامه‌تی و قوربایندانی گه‌لی كورد له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه وئاڵۆزییدا ، هه‌موو رووداو و پێشهاته‌كان ده‌رخه‌ری راستییه‌كن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كه و جیهان به‌رده‌وام له گۆرانكاریی و ملمڵانێی نوێدایه‌و ئه‌وه‌ش واده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام قۆناغی نوێی به‌دیبێت و گه‌لی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ماف و سه‌ركرده‌یه‌كی بڵیمه‌ت و كارێزمان به‌رده‌وام كار‌و وه‌ربه‌هێنانی له سه‌ر بكات و بیگه‌ێنێته ئاسۆیه‌كی گه‌شتر و وه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی شۆڕش و خه‌بات وتێكۆشانی رابردوومان ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌دی هاتوون و سه‌ره‌رای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران و دوژمنان له به‌ڵێننامه و په‌یماننامه‌كانیان ،
“به‌ڵام هه‌رگیز نا‌ئومێد نه‌بووین له دڕێژه‌دان به‌و ڕێگه سه‌خته كه كۆتاییه‌كانی بگه‌ینه”
به‌ڵام هه‌رگیز نا‌ئومێد نه‌بووین له دڕێژه‌دان به‌و ڕێگه سه‌خته كه كۆتاییه‌كانی بگه‌ینه ئه‌و ماف و ئاسته‌ی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانمنای جیهان هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ویست و ئاواتی هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپه‌وه‌ره كه خاوه‌نی کوردستانێکی سەربەخۆ و بەهێز و ئاوەدان و پێشکەوتوو، هاوشانی گه‌لانی جیهان خه‌ون و خه‌یاڵ نییە، بەمەرجێک یەک دەنگ بین و پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی چاکسازییەکان بنین و سوودی زیاتر له توانایی لاوان و قوتابیان له گشت بواره‌كان وەربگرین و هه‌روه‌ها سوود له ئەزموونی كه‌سانی خاوه‌ن به‌هره و به‌ته‌مه‌ن وه‌ربگرین و هێز و دەسەڵاتمان بۆ خزمەتی خۆمان بێت نەوەک دژی یەکتر بەکاریبهێنین، پارتەکان لەجیاتی شه‌ری راگه‌یاندن و بێگانه‌په‌رستی و گه‌نده‌لكاری و تۆقاندن و ماف خواردن، لە خەمی کوردستانێکی بەهێز و ئاوەداندابن.
بۆیه، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێكراوه ئه‌و راستییه كه كه‌سانی لاواز له رووی نیشتیمانپه‌وه‌ری و كو ردپه‌وری هه‌میشه ڕه‌شبینی دروست ده‌كه‌ن و هیچكات باوه‌ریان به‌وه نییه كه گه‌لی كورد خاوه‌ن كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و ئاواه‌دان بێت .
بۆیه،ده‌بێ تـورك و عـه‌ره‌ب و فـارس ئه‌وه بزانن كه كورد ده‌ست له مافی ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵنــاگرێ.به تایبه‌ت ئێستاش دۆزی و پرسی كورد بۆته پرسێكی گرنگ و پربایه‌خ سیاسی ، دۆزی گه‌لێكی ماف و نــیشتمان داگـیركـراو ،كـــێشه‌ی كـوردستانی دابه‌شكراو و به‌زۆر لـكێنراو بـه چـوار ده‌وڵـه‌تی ره‌گـه‌زپه‌رسـته‌وه، له كیشه‌یه‌كی ناوخۆیی و ناوچه‌یـیه‌وه بووه به كێشه‌یه‌كی ئینته‌رناسیۆنالی،به‌هۆی دیبلۆماسیه‌تی كوردی و ناساندنی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان به گه‌لا. هه‌ر گیز نابێت پێمان وابێت مافێكی سروشتی ویاسایی تایبه‌ت به خۆمان خه‌ون خه‌یاڵ بێت ،نموونه‌ی به‌رچاویش كاتێك 30 ساڵ پێش ئێستا گه‌لی كورد بووه خاوه‌ن قه‌واره‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ره‌نگه له رابردوویش كه‌سانێك پێیان وا بووبێت كه ئه‌و باردۆخه به‌خه‌ونیش نایه‌ته‌دی. رۆڵی گەلان هاوشێوەیە و هەموو نەتەوەیەک گەشتێکی بە شکستەکاندا کردووە و هیچ گه‌لێك وەک خۆی نامێنێتەوە، گه‌لانێك له سفره‌وه دەستیانپێکرده‌وه و بوون به خاوه‌ن كیان و ده‌وڵه‌تی خۆیان به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی كوردیش كه خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وایین و زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌یه قوربانیی بۆ ده‌به‌خشین و به واقیع قوربانیی بۆ به خشیووه و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ڕه‌رای كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كان و هه‌وراز و نشێوه‌كان نه‌ك خه‌ونه ونه‌خه‌یاڵ به‌ڵكو به‌ڕێره‌ویی خۆیدا به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌گه‌وره‌كه هه‌نگاویی ناوه .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.