به‌ستی كۆنگره‌ی پارتی له‌ پێناو‌ به‌رژوه‌ندییه‌باڵاكانی كورد وكوردستانه‌


رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


پارتى و رێبازی بارزانی له‌ پێناو خه‌باتى نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانی پارتی دیموكراتى كوردستان له‌ ساڵى 1946 وه‌ تاوه‌كوو ئه‌مڕۆكه‌ دووانزه‌ كۆنگره‌ى جیاجیاى به‌ستووه‌ , له‌ باروودۆخى ته‌واو جیاوازدا تووانیویه‌تى 13 كۆنگره‌ی فراوانى خۆى ببه‌ستێت . كۆنگره‌ى 14ی پارتى بۆ ئه‌مساڵ گرێ ده‌درێت و ئێستاش مه‌كته‌بى سیاسی خه‌ریكه‌ كاركردن به‌شێوه‌یه‌كى زانستى بۆ ئاماده‌كارى بۆ كار و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ .پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌رگیز مه‌ترسى به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌بووه‌ , چوونكه‌ به‌رده‌وامى ئه‌م ڕێكخراوه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌ بوونى سیسته‌مى دیموكراسی ناوه‌خۆوه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ , ته‌مه‌ن و ئه‌زموونى سیاسی و كارگێڕى پارتى دیموكراتى كوردستان , بۆ هه‌میشه‌ له‌ پڕۆسه‌یه‌كى نوێبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام دایه‌ , ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ى بۆچوون و پلانى دووژمنانى پارتى و خه‌باتى گه‌لى كوردستان , سیاسه‌ت و خه‌بات و كارو به‌رنامه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان , به‌رنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى , جه‌ماوه‌رى و دیموكراسییه‌ , به‌رده‌وامبوون و ژیانى ڵه‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى گه‌لی كورد دا ده‌مێنێته‌وه‌ .ئه‌مه‌ش , به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌ركى پارتى و سه‌ركردایه‌تى سیاسی ئه‌و حیزبه‌ ئاسته‌نگ ده‌كات , پارتى به‌رپرسه‌ له‌ پیاده‌كردنى سیاسه‌ت , له‌ درووستكردن و ئیداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم , له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنیاتنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كان له‌ كوردستاندا , بێگومان پارتى دیموكراتى كوردستان , هه‌ر چه‌نده‌ به‌ هۆی گۆرانكاریییه‌كان به‌ستنی كۆنگره‌ دواكه‌وت به‌ڵام پارتی هه‌میشه‌ باوه‌ری دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن و كۆنگره‌ هه‌بووه‌ چونكه‌ خۆی بناغه‌ی خه‌باتی شارستانیانه‌ و دیموكراسیانه‌ داڕشتووه‌ و به‌ پارتێكی دیموكراسیخواز نه‌ك ته‌نها له‌ كوردستان و عێراق به‌ڵكو له‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت و خاوه‌ن پێگه‌ و سه‌نگێكی به‌هێز وكاریگه‌ره‌ له‌ پرسه‌ چاره‌نووسساز و بریاره‌گرنگه‌كاندا .

پارتى , خه‌ریكى خه‌بات و كار و به‌رنامى سیاسی جۆراوجۆربوونه‌ , بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى باروودۆخى زۆر ئه‌سته‌م و ئه‌و باروودۆخه‌ تایبه‌ته‌ى به‌سه‌ر گه‌لانى عیڕاقییدا هاتووه‌ , له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ , به‌تایبه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان , رێزدار سه‌رؤك بارزانی بارزانى خه‌ریكبوون به‌كارو به‌رنامه‌ و خزمه‌ت و پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان , به‌ بڕوابوون به‌ نه‌ته‌وه‌یى پارتى دیموكراتى كوردستان و جه‌ماوه‌ربوونى ئه‌م حیزبه‌ , به‌ بڕواى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌رك و به‌رنامه‌ى حیزب , هه‌ر ته‌نها خزمه‌تكردنى گه‌لی كوردستان بووه‌ , له‌به‌رئه‌وه‌بووه‌ , كه‌ دوواخستنى كۆنگره‌ , نه‌بۆته‌ به‌ربه‌ستێك له‌پێش خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و كوردایه‌تى و خزمه‌تكردنى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان و ئاوه‌داكردنه‌وه‌ى وڵات , به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ .
پارتى و سه‌ركردایه‌تى پارتى , كاێكى گه‌وره‌ و به‌رده‌وامیان كردووه‌ , بۆ درووستكردنى پایه‌كانی دیموكراسی له‌ كوردستان سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ و دامووده‌زگاى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی تر له‌ كوردستان , پارتى وه‌كوو لایه‌نێكى به‌رپرس و ڕژدكارى گه‌وره‌ى ئه‌نجامداوه‌ له‌ بووارى یه‌كخستنه‌وه‌ى نێوماڵى كورد و كوردستانێكی به‌هێز , وه‌لێره‌شدا جێگاى خۆیه‌تى ئاماژه‌ به‌وه‌ بكرێت كه‌ ئه‌ندازیارى ئاشتى ته‌بایى كوردستانی ئه‌وه‌ سه‌رۆك مسعود بارزانیی و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ .پارتى دیموكراتى كوردستان , به‌ به‌رده‌وام , كارى كردووه‌ له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ئه‌زموونى حكومڕانى دیموكراسی كوردى له‌ عیڕاقدا , ڕاسته‌ زۆر جاران كار و كه‌سه‌كان به‌رپرسیاریه‌تى هاوبه‌ش و تێكه‌ڵاویان هه‌بووه‌ .

ئه‌ركى پارتى, له‌ هه‌موو شوێنێكى وڵات , ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى و جه‌ماوه‌رى و ئیدارى ده‌مێنێته‌وه‌ , وه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش , له‌لایه‌ن جه‌نابى مه‌لا مسته‌فاى بارزانییه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ ماوه‌ته‌وه‌ , له‌هه‌مانكاتتدا , پارتى وه‌كوو حیزبێكى نه‌ته‌وه‌یى كوردستانى كارى ڕێكخراوه‌یى خۆى كردووه‌ , به‌ڵام هه‌میشه‌ حیزب / ڕێكخراو / شۆرش له‌ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیانى گووند و شار و شارۆچكه‌كانى كوردستاندا بووه‌ ناسنامه‌ و شوناسی پارتى دیموكراتى كوردستان , ناسنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى / جه‌ماوه‌رى/ دیموكراته‌ , پارتى دیموكراتى كوردستان , له‌هیچ حیزب و ڕێكخراوه‌یه‌كى ترى كوردستان ناچێت , , پارتى حیزب نییه‌ وه‌كوو هه‌ر حیزیبێكى تر , به‌ڵكوو ڕێبازێكی پیرۆزه‌ بۆ كوردایه‌تى و شێوازێكه‌ له‌ بوونیاتنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و خزمه‌تكردنى وڵات , ئه‌و شێوازه‌ سرووشتییه‌یه‌ كه‌ له‌ كه‌له‌پوورى رێبازی بارزانی ماوه‌ته‌وه‌ . بۆیه‌،هیچ كۆنگره‌یه‌ك و هیچ بڕیارێك سیسته‌م و به‌رنامه‌ و ماهییه‌تى پارتى و ڕێكخستنه‌كانى ناوه‌خۆى ئه‌و حیزبه‌ بگۆڕێت , به‌ڵكوو بۆ هه‌میشه‌ پارتى وه‌كوو حیزبێك له‌ خزمه‌ت هاوڵاتیان و خه‌ڵكى هه‌ژاردا بمێنێته‌وه‌ , به‌رنامه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و پاراستنى ئاسایشى وڵاتیان له‌ئه‌ستۆدایه‌ , وه‌له‌ساڵى 2003 پڕۆسه‌ى ئازادى عێڕاق له‌ چه‌نگی دیكتاتۆری بووه‌ پاشانیش خه‌ریكى چه‌ندین پڕۆسه‌ و به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه‌ كه‌ بۆ كوردستان , زۆر ئه‌سته‌م بووه‌ .زانستی كار و به‌رنامه‌ى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان , له‌سه‌ر بنه‌مایى كۆمه‌ڵایه‌تى / نه‌ته‌وه‌یى/خزمه‌تى تاك له‌ چوارچێوه‌ى سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕێكخراو / ده‌وڵه‌ت / ده‌سه‌ڵاتدا , به‌به‌ردوه‌وام پارتى وه‌كوو فه‌رهه‌نگێكى له‌ مێژینه‌ی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانى نییه‌ , هه‌میشه‌ خه‌ریكى درووستكردنى سیسته‌م بووه‌ بۆ ئیداره‌ى گه‌ل .ستراتیژی پارتى دیموكراتى كوردستان و به‌رده‌وامبوونى به‌ به‌رده‌وامبوونى ژیانه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ , ژیان و كۆمه‌ڵگا چۆن و كه‌ى بگۆڕێن , ئه‌وه‌ پارتى به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ر ده‌بێت , چوونكه‌ به‌ڕواڵه‌ت و به‌ شووناس و میكانیزم , پارتى واته‌ شۆڕش و خه‌ڵك.پارتى به‌رده‌وام له‌ نوێبوونه‌وه‌دایه‌ , , وه‌ ته‌نهاش كۆنگره‌ پارتى نوێ و گه‌نج ناكاته‌وه‌ , به‌ڵكوو هه‌میشه‌ و له‌كاتى پێویست حیزب خۆى نوێ ده‌كاته‌وه‌ , وه‌ پرسی تێكه‌ڵكردنى گه‌نج و كه‌سایه‌تى ڕۆشنبیر و لێهااتوو , ماوه‌یه‌كى درێژه‌ له‌لایان پارتى و سه‌رۆكایه‌تى وه‌ كارى له‌سه‌ركراوه‌ ,

له‌ كۆنگره‌ى نویێ پارتیدا , سه‌رۆكایه‌تى حیزب و بنكه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى پارتى فراوانتر و به‌هێزتر ده‌بێت , به‌ به‌رنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ى تۆكمه‌ وه‌ وه‌ به‌ گوتارێكى سیاسی یه‌كگرتوو و ڕێبه‌رایه‌تێكى به‌هێزى پته‌و دێته‌ گۆڕه‌پانى سیاسی كوردستان , ئه‌مجاره‌یان كۆنگره‌ جۆرى ده‌بێت , وه‌كوو هه‌میشه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان , وه‌كوو شێوازێك و ڕێبازی پاك و بێگه‌ری كوردایه‌تى خۆى نوێ ده‌كاته‌وه‌ و پێى ده‌خاته‌ نێو قۆناغێكی نوێی له‌ خزمه‌تكردن / به‌رپرسیاریه‌تیی و به‌رده‌وامبوونی خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنان ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌مان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.