بە ڕۆح لەگەڵ شۆڕشی قارەمانانەی نەتەوەکەم

ئازاد نه‌سره‌ت

ئێستا نیشتمانم كوردستان بەستەیەك دەچڕێت ،كە هەموو جیهان گوێیان لێ دەبێت، یائەم جیهانە بستێك ویژدانی ماوە بۆشادی ، یا زەلیلی چڵك و ناشیرینی یە ۰

ڕمی خۆت بهاوێژە ڕوو لە داگیرکەرانی دووژمن

سەركەوتنی مەزنی منە و دواڕۆژی ستەمە دوژمن

زەبری ترساندن و تۆقاندن نەماوە نیشتمانی من ڕوونە

ئاسۆی بەیانە هەموو پێکەوە دەڵێین مەرگی دوژمن

ڕیزەكانی هەرە پێشەوەی ڕاپەڕینی و بەرخۆدانی ئەم جارەی کورد لە دەست و هزری ئافرێنەرو خەلاقی ئافرەتان و لاواندایە .سەركەوتن و سەرفرازیتان نزیكە.ئەم توێژانە وشیارترین و دینامیكترین چینەكانی كۆمەڵن،كە ڕێكخستن و زانست پێكەوە گرێدەدەن و دەتوانن بە باشترین دەرئەنجامەوە ئەم ڕەوت و ڕەوەندی گۆڕان و سەرخۆبوون سەركردایەتیكەن مەهێڵن بێ کەسبن .هەر لەسەرەتاوە ڕوونبوو بە تێگەشتنی وردو خوێندنەوەی ستراتیژیك ئەم هەقیقەتەیان بەرجەستەكردەوە،كە تەنیافۆرمی ڕزگاری سەربەخۆییەو هەموو بزاوتەكانی كوردستان،دەبێ خۆیان تەرخانی ئەم مەبەستە بكەن و یەكەدەست و یەك هەڵوێست ویستی دەركردنی داگیركەرانی بكەنە دوامەبەست و ئامانجی چركانەوبیرنەكراو.

داگرتن و سڕینەوەی هەموو سومبول و هێماكانی داگیركەری دڵ پڕ لەقین و دروشمەكان ڕاستە ڕێگای ویستی سەربەخۆیان بەرجەستەكردۆتەوە و نەخشەڕێی ڕزگاری نیشتمانی داڕشتووە.

نێزک بە ڕۆژی ڕیفراندۆم مەزنەکەی باشوورە سەرکەوتنتان بکەن بە دیاری بۆ دەستە خوشک لە باشـوور

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.