هەقیقەتی ژیان

عەبدوالرەزاق مەهدی

ژیان ئەو چەمکەیە ئەو وشەیە کە زۆر قول نەبێت تێناگەین و ناتوانین تیگەشتمان بووی هەبێت ، ئەلبێرت کامۆ دەلێت “ ژیان بەهێزترین وزەیە ، هەقیقەتێکە بۆ خۆی ، بەلام دەبێتە سەرچاوەی تەواوی ترسنوکیەکان ، دەبێت بە ئاشکرا دژی ئەمەش بیربکەینەوە “ باشە با قولتر هەنگاو ببرین و بلێن باشە ژیان مانای هەیە باشە ژیان بۆ بوونی هەیە ، وەلامی ئەوە دەبێت تەمەنێک بیربکەیتەوە و دواتر بگەی بەو وەلامەی کە لات ناموو دەبێت ، ژیان بە گوێرەی ئاینەکان تەنها لە یەک مانا کورت دەکرێتەوە ئەویش پەرستن و عیبادەتە ، ژیان لایی فەیلەسوفەکان یان پوچییە یان نەبوونە یان دوزەخە ، بەلام ئەگەر بلێن ژیان بی بایەخکردنە ڕاست نالێن ، کامو لە باسی بیباخەکردن دەلێت هەموو کرداری مرۆڤەکان بیبایەخن هەر کارێک دەکەین یان بۆ خۆمان بایەخی نیە یان بۆ خەلک بۆ نمونە ئاو خواردنەوە بایەخی هەیە بۆ ژیان بەلام بایەخێکی گشتی نیە ، کارکردن بایەخی هەیە بۆ ژیان بەلام بایەخی گشتی نیە ، کامۆ دەلێت “ ئامانجی دیاری ژیان بێبایەخکردنە “ کەواتە دەکرێت بلێن مانای ژیان لە بیبایەخکردنی شتەکان خۆی دیار دەخات و پێمان دەلێت ژیان شایەنی ژیان نیە وەک چۆن کامو رێک ئەوەی پێگوتین ئەمەش شتێکە ئەبێت باش بیریلێبکەینەوە باشە بێبایەخکردن ژیان نابات بەرێوە و ئاسان ناکات مانای ناداتی.
باشە ژیان مرۆڤەکان تەنیا دەکات ئەوەش هەمان فەلسەفەی ئاین و فەلسەفەی بونگەراییە ، باشە تەنیای دەرەنجامی بیبایەخی و پوچی ژیانە ، لەو سەدەیە مرۆڤەکان تەنیان کەواتە ئەوەیە ژیان ئەوەیە ڕاستی و هەقیقەتی ژیان ، یان نە ژیان و ماناکەی شتێکی ترن ، دەکرێت لە چوارچێوەی جوانی و ئەندیشەی بەرز مانای ژیان پێناسە بکەین ئەوەش ئەوەمان پێ دەلێت کە ژیان زۆر لەوە قولترە بە تەنها فەلسەفە و ئاین پیناسەی بکەن ، لەوەیە ژیان و ماناکەی لە قولای ناخی ئێمەدابێت و لە نەستماندا بە زگماکی لەگەڵماندا لە دایک بن بەلام ئێمە هەقیقەتمان خۆشنەویستووە و ڕاستیمان بۆ قەبوول نەکراوە بۆیە خۆمان لە هەقیقەتی ژیان دزیتەوە ، وەک دوستوڤسکی دەلێت “ ئینسان پێش ئەوەی ژیانی خۆش بوێت ، دەبێت خۆدی ژیانی خۆش بوویت “ مانانی ئەمە ئەوەیە ئێمە ئەو درویانەی لەگەڵ خۆمان کردووە و ئەو ژیانە دروینەی دروستمان کردووە خۆشمان دەوێت ، بەلام ئەوە خۆدی ژیان نیە ، ئێمە هەقیقەتی ژیانمان خۆش نەویستووە و هیچ کات نەمان ویستووە کەشفی بکەین ، لەوە زیاتر برووین ئەکرێت هەقیقەتی ژیان لە جوانیدا ببینینەوە جوانی دروستکەرە جوانی دوزەرەوەیە جوانی راکێشەری مرۆڤە بۆ جیهانی بالا، بەلام مرۆڤەکان جوانیان خۆش ناوی تەنها وا خۆیان نیشان دەدەن خۆشیاندەوی و هوگری بوونە ، جوانی لەو سەدەیە بێزراو و دورخراوە لایی هەموو میلەتان کامۆ دەلێت “ هیچ میلەتێک بەبی جوانی ناتوانێت بەردەوامی بە ژیان بدات ، تەنها دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کەم بەردەوامی بە ژیان بدات و هەمووی هەر ئەمەیە “ بەلێ وەک دەبینی وا ژیان لە وڵاتان یان لە ناوچووە یان خەریکی لەناوچوونە ، چۆن جوانی بیزلێکراوە و هەقیقەتی ژیان نەفرەت لێ کراو ، من دەلێم دەکرێت هەموو مانای ژیان لە خوشەویستی و عەشقەوە پێناسە بکەی بەلام لە جۆرە ڕاستەقینەیەکان ، بەلام ئەو جوانیە نەماوە بۆ کردنی ئەم کارە ، مرۆڤ وەک کامۆ دەلێت “ تەنیا خۆدی ئینسان دەرەنجامی کوتای ئینسانە “ مرۆڤ ئیتر بووتە بونەوەرێکی ئایدولوژی و نەفرەتکەر کە دژی هەموو جوانیەکە ، بوویە ژیان لەناوچوو جوانی نەما مرۆڤ نەما.
تەنها چارە گەرانەوەیە بۆ ئەندێشەی مرۆڤایەتی تا وەک نیچە دەلێت “ مرۆڤ بونەوەرێکە ئەبێت تێپەرێنرێت “ و بتوانرێت مرۆڤی بالا دروست بکرێت کە بتوانێت وەک دیونیزیوس بێت ، ئێمە لێرەدا دەلێن دەبێت مرۆڤ تێپەرێنرێت تا مرۆڤێکی نوێ کە خاوەن جوانی و عیشق و بالایی بێت تا بتوانێت مانای ژیان بدوزێتەوە و ئەندێشەی بەشەری بباتە ئاستێکی تر ، ژیان مانادار و جوان بکاتن و مرۆڤ بە هەقیقەتی ژیان ئاشنا بکاتن بۆ ئەمەش وەک کامۆ دەلێت “ بۆ ئەوەی ئەندێشەی جیهان بگورێت ، سەرەتا دەبێت ژیانی خۆدی خاوەن ئەندێشەکان بگۆڕێت “ .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.