جیهان ژینی کورد جیهان ژینێکی سەرتاپا ترسە
ئازاد نەسرەت
مێژووی سەدەکانی بە میژوو بوویی گەل و جیهان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی دەورانی زێرێنی مرۆڤ و ژیان لە مەترسیە هەرەمەزنەکانی کۆمەڵگای کوردەوارین .
تاکی کورد ئەمڕۆ سەرەرای ترسە گشتیەکان لەبەردەم ئەم دۆخ و مەترسیانەشدایە ،کە بەیەکجاری جیهان ژینەکەی کردۆتە جیهان ژینی دڵەڕاوکێ و بێ هیوایی و هەرەسهێنان و ڕووخانی تاکی کورد لە ڕووی گوتاریی و دۆڕانی چەمکی سەربەخۆیی و ڕزگاری و هیوا بە ئازادی و خەبات بۆ دادوەری . ئەم دۆخە کۆمەڵایەتیە ئەو دەم ترسەکەی مەزنترە کە دەبینین لە لایەن هەندێ هێزو لۆمپن ڕووناکبیرەوە بوەتە باو لە نێویاندا و هەوڵدەدرێت بکرێتە ویژەمانێک و لەجەستەی پڕ زیانی کۆمەڵی کورەواریدا جێگیر بکرێت . هەرگەلێ چەمکی سەربەستی و ئازادی و ڕابوون تا ڕسکانی دادوەری لەدەست بدات چەوساوەترین و دیل ترینە،کە میژوو زۆر بێ بەزەیانە دەیسڕێتەوە.ئەمڕۆ بەڕاشکاوی دەبێت بڵێین کە ئێمەو جیهان ژینمان ڕووبەڕووی ئەم مەترسیە مەزنەیە، بۆیە جیهان ژینی کورد جیهان ژینێکی سەرتاپا ترسە .
بەڵام خاڵی نییە لەهەوڵدان و تێکۆشانمان بۆ سەربەخۆیی و ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی بۆ ناو ماڵی کورد و پوچەڵ کردنەوەی هزری نەزۆکی ڕوخاوەکان ۰
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.