ههولێر و لەندەن پەیوەندی ستراتیژی و بەهێز ..
رێبوار حەمەلاو شوانی
لە سەرەتاوە دەمهەوێت ئاماژە بە پرسێكی گرنگی مێژوو و راستییەكی حاشاهەڵنەگر بكەم ئەو ئەوەیە كە بریتانیا و پرسی کورد وەك دۆزێكی ڕەوا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پەیوەندییەکی نەپچڕاوەیان هەیە. لە مێنتاڵیتیی مێژووییی کوردە نەتەوەپەروەكان ، بریتانیا بریتییە لە “سایکس-بیکۆ”؛ واتا تێکشکاندنی شۆڕشەکانی شێخ مەحموود و شۆڕشەکانی بارزان؛ واتا بەکارهێنانی فڕۆکەی ڕاف هێزی ئاسمانیی شاهانە و چەکی قەدەغەکراو بەرامبەر کورد، بەتایبەت لە سلێمانی و گوندەکانی دەڤەری بارزان و، هەروەها بەزۆر لکاندنی کورد بە عێراقهوه. ؛ بەتایبەت دوای ئەنجامدانی ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هەڵوێستی بریتانیا، ئەمەیش وای کردووە تا ئیستایش کە باسی بریتانیا و پەیوەندی لەگەڵ بریتانیا دەکرێت، تاکی کورد بە دڵەڕاوکێ و بێمتمانەیی مامەڵە بکات.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ناكرێت رۆڵی بریتانیا لە ساڵی 1991 و دروستكردنی ناوچەكەی دژە فڕین و پشتیوانی كردنی هەرێمی كوردستان بۆ دروستبوونی قەوارەی هەرێمی و ئینجا پاراستنی لە هەڕەشە و مەترسییەكانی عێراق لە بەرچاو نەگیرێت لەگەڵ هاوكارییە مرۆڤی و سیاسییەكانی لە سەر ئاستێكی بەرز و بەتایبەت نەتەوەیەكگرتووەكان لەگەڵ هەموو ئەو هەوراز و نشێوانەی كە لە پەیوەندییەكانی كورد و بریتانیا بەدرێژایی زیاتر یەك سەدەی رابردوو هەبووە ، بەدڵنیایییەوە بریتانیایش وەکوو وڵاتێکی ئەوروپی کە مێژوویەکی دوورودرێژی لەناوچەکە هەیە و ئاسایش و ئابووریی پەیوەستە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و تەنانەت لە ئێستادا ناچارە چالاكییهكانی خۆی لەناوچەکە زیاتر بکات و، لەم سونگەیەیش چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندیی زیاتر لەگەڵ ئەکتەرەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی ناوچەکە و لەوانە هەرێمی کوردستان ببەستێت.
لەهەمانكاتیشدا دەبێت ئەو راستییە بزانین كە ، جیهان گۆرانكاریی بەردەوام دایە ، بۆیە نەتەوەی کورد و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش بەدەر نین لە كاریگەری ئەو رووداو وپێشهات و گۆرانكارییە ، بۆیە، بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستانیش، دەکرێت بەپێی ئەو گۆڕانکارییانە لەگەڵ بارودۆخی نوێ بگونجێنرێن، بۆ ئەوەی زیاترین خزمەت بە هەرێمی کوردستان و دانیشتووانی بکەن. ئێستا کە بارودۆخی ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاریی نوێدایه و بەتایبەت لەدوای رووداوەكانی رووسیا و ئەوروپا و ئینجا سنوورداركردنی ئێرانی لە سووریاو عێراق و سووریا و لوبنان و یەمەن ، بۆیە، وڵاتانی ئەوروپی و لەوانەیش بریتانیا چالاکی و بوونیان لە ناوچەکە زیاد کەن، هەرێمی کوردستانیش جێگەیەكی متمانە و سیاسەت و دیپلۆماسی بەهێزی هەیە
لە پێناو دروسیكردنی بەرژوەندی هاوبەش لە رووی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی .
ئەگەر ئاماژە و هەڵوەستە لە سەر بانگهێشت و سەردانە فەرمییەكانی گەورە شاندنی سیاسی و دیپلۆماسی بریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و ئینجا بە پێچەوانەوە سەردانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمی كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و گەورە بەرپرسانی بریتانیا لە رابردوو و ئێستا پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوە لە كاتی بۆردۆمانكردن و پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە و لە ئێستاشدا ، نامەیەكی فەرمی ” لیز ترەس” ، سەرۆكوەزیرانی بریتانیا بۆ ڕێزدار مەسروور بارزانی كە تێیدا نووسیووێتی : ” ”ئێمە بەهای هاوبەشمان هەیە و پابەندین بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان” ، كە ئەمە خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەكی روون و بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگری بایەختی هەرێمی كوردستاندا وەك ناوەندێكی گرنگی ستراتیژی لە رووی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوورییەوە .
هەموو ئەمانە، ئاماژەن بە سەركەوتوویی دیپلۆماسی هەرێمی كوردستان و ئینجا نامەكەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەرێمی كوردستان بووەتە ناوەندێكی گەورەی دیپلۆماسی.بەتایبەت كە هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیەنك كە پەیوەندی وڵاتانی زڵهێز و ئەوروپایی بەرەو باشتركردنی پەیوەندییەكانیان بێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان چونكە هەم هاوپەیمان و هەمیشە هاوبەشێكی جێگەی متمانەیە ، جیاواز لە ” عێراق و ئێران و توركیا ” كە ڕووبەرووی كۆمەڵێك كێشەی سیاسی، ئابووری گەورە لە نێۆخۆیاندابوونەتەوە و رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر و بێ متمانەیی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی هەنگاو دەنێن ، بەڵام پێچەوانەكەی هەرێمی كوردستان لە گشت رووێكی سەقامگیری و ئاشتی و پێكەوەژیان و ئینجا سەرمایەگوزاری و وزە بەتایبەت نەوت وغاز جێگەی بایەخ و سەرنجی وڵاتانی ناوچەكە و جیهانە بەتایبەت بریتانیا
بەتایبەتی كە وڵاتان باش لەو راستییە گەیشتوون كە ، هەرێمی كوردستانیش كە بەراورد بە هەموو ناوچەكە، دۆخێكی جیاواز و خەڵكەكەی لە خۆشگوزەرانیدایە، ئەوە وای كردووە ببێت بە ناوەندێك بۆ سیاسەتی وڵاتانی زلهێز، كە ئێستا لە دیزایین و نەخشەی نوێدان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.بەتایبەت ئەو گۆرانكارییانە كە بە سیاسەتی بریتانیادا هاتوون لە پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكانیاندا و هەروەها پێداچوونەوە بەنەخشەی رۆژهەڵاتی ناویندا كە بەدڵنییاییەوە ، بە سوودی بەهێزبوونی پێگەی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەبێت كە لە ئێستادا خاوەن سەنگ وبایەخی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوچەكەیە .
بەتایبەت كە ، ئەو پەیوەندییە هاوبەش و سەركەوتووانەی كە ئێستا لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیادا دروست بووە، بێگومان كاریگەریی باش و گەورەی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی زیاتری هەرێمی كوردستان، لەو بوارە چاكسازییانەی هەنگاوی بۆی ناوە، بۆ نموونە، یەكخستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، كە وڵاتانی هاوپەیمان و زلهێزەكان زۆر پێداگری لەسەر دەكەن و لەولاوە وڵاتانی ئیقلیمی كار لەسەر ئەوە دەكەن كە یەكگرتوو نەبێت، ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەو هەنگاوانە ترسیان خستووەتە ناو ئەو وڵاتانەی كە چاویان بە سەركەوتن و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت، بەڵام لە بەرامبەر بەوە، سیاسەتی وڵاتانی گەورەی وەكوو بەریتانیا و ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیان، كاركردنە بۆ بەهێزبوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و نەمانی ناكۆكییە ناوخۆییەكان، كە ئەوەش بێگومان لەخۆڕا نییە و بۆ بنیاتنانی داهاتووی هەرێمی كوردستانە
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.