مێژووی دڕوینە وەک ئامرازی سەرکوتکردنی میلەتان

نوسینی ـ عبدالرزاق مهدی

مێژوو بریتیە لە کۆی ئەو رووداو و بارودۆخانەی کە میلەتێک بە دريژایی هەزاران سال پێیدا تێپەریون و تێیانپەراندووە ، مێژوو پاشخانی مێژووی دروست دەکاتن کە پاشخانی مێژووی وەک ئەقڵێکی نەتەوەی ئاراستەی بیری خەلک و بارودۆخی سیاسی هەر نەتەوەیەک دەکاتن ، کەواتە ميژوو تەنها کومەڵە رووداو نین کە لە ساتێکی مێژوویدا روودەدەن بەڵکو مێژوو زۆر لەوە گەورەترە ، تاکەکان بە ميژوو هۆشیاری پەیدادەکەن مێژوو یەکێکە لە پایەکانی دروستکردنی ناسیونالیزم ، مێژوو ئەبێت بە پاشخانی مێژووی و کومەڵگای سیاسی و هزری سیاسی میلەت پێ کاریگەر دەبێت ، کەواتە یەکێک لە بابەتە گرنگەکان کە داگیرکەر ئەتوانی سوودیان لێ ببینێت مێژووە ، بە داماڵینی هۆشیاری مێژووی بە تێکدانی مێژووی هەر گەلێک داگیرکەر ئەتوانێت هەژمون بەسەر ئەو نەتەوەیەدا بکاتن چونکە ئیتر ئەو میلەتە پاشخانی مژووی نابێت کە ئیرادەی سیاسی پێ کاریگەر بێت و دروست بێت ، ئیتر ئەو میلەتە هۆشیاری مێژووی نابێت کە بتوانن پایەکانی ناسیونالیزمی خۆیان پتەوتربکەن ، ئیتر ئەو میلەتە هوشیاری ميژووی نابێت تا یەکبگرن و هاۆسوزی نەتەوەی دروست بکەن تا بەرگری لە خۆیان و خاکی خۆیان بکەن تا بتوانن بەرهەڵستی بکەن و یاخی بن لە داگیرکەر ، کەواتە داگیرکەر کاتی کە خاک داگیردەکات کارەکانی تەواو نابن بەڵکو داگیرکردنی ڕاستەقینە ئەو کاتەیە کە هوشیاری میلەتێک مێژووی میلەتێک لەناودەبرێت دادەمالڕێت ، ئەم جۆرە لە داگیرکاریە پێ دەگوترێت زاڵبوونێکی بونیادی کە جیاوازە لە زاڵبونی میکانێکی کە تەنها بەهۆی ئامرازی زیاتر و چونیەتیەوە لایەنێک زال دەبێت بەسەر لایەنێکی دیکەدا بەلام لە زاڵبونی بونیادیدا هۆشیاری و ئەقل و تەواوی بونیاندی کومەڵگە زاڵبوونی داگیرکەر قبولدەکەن ، ئەمەش نیشاندەری گرنگی مێژوو و هۆشیاری مێژووییە کە چۆن پاشخان و ئیرادەی سیاسی دروست دەکەن ، داگیرکەر بە ڕامالینی مێژوو و لەناوبردن و تێکدانی مێژوو سەردەکێشێت بۆ لەناوبردن و تیکدانی کلتور و ئەقلی نەتەوەی ، بەو جۆرە داگیرکەر ئەگات بە ئامانجی بالای خۆی کە داگیرکاریەکی بونیادی نەتەوەی بەرامبەرە ، ئەمەش رێک ئەو بابەتەیە کە دەبێت هەموو تاکێکی کورد تێبگات کە مێژوو و هۆشیاری مێژووی گرنگ و یەکلاکەرەوەن بۆ داهاتووی میلەتی کورد کە داگیرکاریەکی بونیادی قولی بەسەردا جێبەجێکراوە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.