بەھێزبە ژیان چاوەڕێتە ..

ھێمن شێخ زادە

مرۆڤ لەژیاندا توشی زۆر کێشە و بەربەست دێت تاکو ئاستی داڕوخان و بێھیوابوون بەڵام ئاگاداربە کۆتایی دونیا نەھاتووەو دڵنیابە ڕێگا چارەسەرێکی تر ھەرھەیە تەنیا ئەوەی لەسەرمان پێویستە بەرگە بگرین و متمانەیەکی بەھێزی خودیمان بەخۆھەبێت و بەپلانێکی وردتر ئامانجەکەمان ڕێک بخەین و دەستەوەستان خۆمان ڕادەستی پێشھات و بەبەدەست و ئازار و شکستەکان نەکەین .
ژیان تێکۆشانی دژواری دەوێت بۆ ئەوەی بگەین بەئەنجام، بشزانە چێژی سەرکەوتن و زاڵبوون بەسەر بەربەست و ئازارەکان لە ھەوڵدان و سەرکێش و ماندووبوون و سەختی ژیان دایە و ھەمیشە بەمتمانە بەخۆبوونێکی زۆرەوە لەگۆڕەپان بوەستە بەڵام ھیچ ھەنگاوێک مەھاوێژە کە بیرت لێنەکردبێتەوە و پلانت بۆ دانەڕشت بێت کە پلانت ھەبوو دەست بکە بەھەنگاوەکانی بیریش بکەوە کات لەبەرژەوەندی کەس ناوەستێت بۆیە ھیچ کاتێک لەئێستات گونجاوترنییە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو کارەی دەتەوێت ئەنجامی بدەیت بەڵام بەمەرجێک ئەمانج و پلات دیاری کراوبێت کە لەکام خاڵ دەست پێدەکەیت بۆیە گرنگە دوای بیرکردنەوە و دیاریکردنی ئامانج پلانێکی ورد دابڕێژرێت بەھێزو متمانەوە دەست بکەیت بەئەنجامدانی ھەنگاوەکانی ( ھێز لەبەرزی متانەوە بەدەست دێت ) چێژی سەرکەوتن لەدوای بڕینی قۆناغی مەترسیدارو سەختی ژیان شادی و ئاسودەیت پێدەبەخشێت و ھەرگیز مەوەستە لەخاڵێک کەسەرکەوتنت بەدەست ھێنا ھەوڵدە وەک ھەڵوبە زیاتر بەرەوبەرزی ئاسمان بەرزبەرەوە چێژ لەسەرکەوتنەکانت وەرگرە ، ئاگاداربە لایەنی تەندروستیت ھەرگیز لەبیرمەکەو وەرزش با لەلیستی پڕۆگرامی ڕۆژانەت بێت چونکە ئاسودەی و لەش ساغی باشترت پێدەدات و ئینەرجییەکی بەھێز وەدەست دەھێنیت، ھەبوونی ورەیەکی ( ئیرادە) بەھێز بەسەر نەخۆشییە درێژخایەنەکاندا بەمانای ئەوەدێت کە تۆ توانیوتە بەنزیکەی سەدا بیست بۆ سی لەسەتا سەرکەوتن بەدەست بێنیت بەسەر ئازاری نەخۆشیەکەتدا.
توانای مرۆڤ سنوردارنییە کە دەستەوەستان بوەستی لەسەرمان پێویستە تەنیا بەبەباوەڕی بەخۆبوونەوە بڕیاربدەین بۆ ئەنجامدانی ھەرکارێک کە دەمانەوێت بگەین بەئەنجام تەنیا بەیەکەم ھەنگاو قۆناغێکی گرنگ دەبڕیت و تاکو دەگەینت بەناوەڕاست ڕێگاکە لەھەر باروودۆخێکی نەخوازراودا ئەگەر بەربەستێک پێشی پێگرتی ڕێگاکەت بگۆڕە گەرنەتوانی بەربەستەکە لەسەر ڕێگات لادەیت تادەگەیت بەئامانجەکەت، زۆرجار شکشت دێنین بەڵام بێ ھیوا مەبە و ھەوڵی بۆ بدە کەھەبوونت ھەیە کەواتە تۆھەیت و متمانەت بەخۆ ھەیە ھەروەھا پێداچوونەوە بەپلانەکەتدا بکە ئەگەری ھەیە لەخالێکدا ھەڵەت کردبێت ، ئەوەی من دەمەوێت لێرەدا باسی لێوەبکەم ئارامبە چێژ لەژیان وەرگرە بەڕق و کینە مەژی و زۆر بیر لە تۆڵەکردنەوە لەوکەسانە مەکەوە کەناحەقییان بەرامبەر بەتۆ کردووە ھەوڵبدە بەسەرکەوتنت بەسەریاندا بەڕێگایەک کەسودی بۆ خۆت خێزان و کۆمەڵگاکەت ھەبێت ئەوانیش ببنە تاکێک کە ھەمیشە بەشەرمەوە بێنەوە دیدارت بەبێ ئەوەی تۆ ھیچ کردارێکی توند و ھەڵە بتەرامبەریان ئەنجامبدەیت و خۆیان داوای لێخۆشبوونت لێبکەن و دان بەھەڵەکانیان دابنێن سەرەنجام پایەکانی کۆمەڵگایەکی تەندروستت دادەڕێژیت کەمرۆڤەکان ھەستی مرۆڤایەتیان لەدڵ بۆ دروست بێت .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.