مێرگەسۆر، مەلا مستەفا بارزانی سەرەدانا پرۆژێ گەهاندنا ئاڤێ بۆ چەند گوندێن دەڤەرێ کریە

زێ بادینان ، سۆران :

بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی سەردانی پڕۆژەیەکی گەیاندنی ئاو بۆ چەند گوندێکی سنووری قەزای مێرگەسۆر کرد.
دوێنێ هەینی ڕێکەوتی ١٤- ١٠- ٢٠٢٢ بەڕێز مەلا مستەفا مسعود بارزانی بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون، سەردانی پڕۆژەی ئاوی گوندەکانی (بیێ، بێخشاش، کانیبۆت و بێدیال) لە گوندی زرارا کرد و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوون و کارکردن لەو پڕۆژەیەی کۆلیەوە.
ئەم پڕۆژەیە ئاوی تەسفیەکراو بۆ خواردنەوە لە ڕووباری زرارا دەگوازێتەوە و کێشەی کەم ئاوی چوار گوندی ئاماژە پێکراو چارەسەر دەکات.
هەر لەو سەردانەدا، بەڕێزیان سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سەر ڕووباری زرارا کرد و لە بەرامبەر هەندێ سەرپێچی و پیس کردنی ژینگە و ئاوی ڕووبارەکە، هاولاتیان و لایەنە پەیوەندارەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی بە زووترین کات ڕێ و شوێنی گونجاو دابنرێت بۆ ڕێگری کردن لە تێکدانی ژینگە و پیس کردنی ئاوی ڕووبار و فڕێدانی زبل و پاشماوەی هاولاتی و گەشتیاران.
لەو بارەیە بەڕێزیان تەئکیدی لەوە کردەوە کە کلتوری ژینگە پارێزی یەکێکە لە بنەما و بەها پیرۆزەکانی عەقیدەی بارزان و نیشانەی ئیمان و شارستانییەتە، بۆیە پێویستە کاری جددی تر بکرێت بۆ بەرز ڕاگرتنی هەستی ژینگە دۆستی و بەرپرسیارێتی لە پاراستنی ژینگەی دەڤەری بارزان.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامســتەفا بارزانی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.