دهۆک بەرۆژی زێ بادینان نیوز:
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: ئەگەر ھەنگاوەكانی سەرۆکی حکومەت بە شێوەیەکی گشتی بۆ ھەرێمی كوردستان ڕەھەندی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری لەخۆوە گرتبێت، ئەوا بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش رەهەندەکان دوورتر و فرەوانتر رۆیشتوون، لەسەر بڕیار و راسپاردەی ڕاستەوخۆی بەڕێزیان چەندین پڕۆژەی بچوك، مامناوەندی و ستراتیجی كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردن.
لە بەشێکی تری نووسینەکەی دا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران باس لە موژدەیەک دەکات و وەک خۆی دەڵێت“ لێرەوەش موژدەی نوێترین پڕۆژەتان پێڕادەگەینم، كە بیرۆكەی جەنابیانە، ئەویش بەرزكردنەوەی ئاستی گەشتیاریی دەڤەرە بە شێوەیەكی سەردەمیانە. لەمەشیان، ھەر لەسەر راسپاردەی بەڕێزیان ، كە دەبێت بە زانستیانە ئەنجام بدرێت، قۆناغی بیرۆكە و پلان دەستیپێكردوە ( بە سەردانی بەڕێزیشیانەوە) وە قۆناغەكانی نەخشە و جێبەجێكردن و بەدواداچوون بەڕێوەن.
لە کۆتا نووسینەکەی دا هەڵگورد شێخ نەجیب، ئاماژەی بەوەشکردووە“ سەرەڕای ئاستەنگەكان، ھەمو ھەنگاوەكان ئاڕاستەی دروست و زانستیانەن و ئومێدبەخشن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.