ب وێنە….فاكه‌ڵتییا په‌روه‌ردێ، ب بیرەوەریا ڕۆژا جیهانیا خارنێ ژمارەکا چالاكیان ئه‌نجام دا

دهۆك بەرۆی – زێ بادینان :

۲۰۲۲٫۱۰٫۱٦
بەبۆنەی رۆژی جیهانی خۆراک ئەمڕۆ یەکشەممە بەشی زانستە گشتییەکانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی سۆران، زنجیرەیەک چالاکی جۆر بەجۆر کە خۆی لە خواردنی کوردەواری تەندروست و کۆمەڵێک پۆستەر وۆرک شۆپێک لە بارەی خۆراکی تەندروست دەبینیەوە ئەنجام دا.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانکۆی سۆران بڵاوی کردووەتەوە هه‌ر یه‌كه‌ له‌ د. ڕزگار سه‌عید، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان، د. عه‌لی ڕاگری فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ قوتابیان، مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، میوانان، ئاماده‌بوون لەم چالاکییە.

لە چالاكی یه‌كه‌م، به‌ نمایشكردنی كۆمه‌ڵێك خواردنی كورده‌واری و ته‌ندروست، ده‌ستیپێكرد، كه‌ له‌لایه‌ن قوتابییه‌ فاكه‌ڵتییه‌وه‌ ئاماده‌كرابوون. ده‌ستڕه‌نگینی قوتابیان له‌ خواردنه‌كاندا ڕه‌نگی دابووه‌وه‌. هه‌روه‌ها، له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كان شیرینی و جۆره‌ها كێك و په‌قڵاوه‌ دانرابوون و پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووان ده‌كرا.

له‌ چالاكییه‌كی دیكه‌دا، کۆمەڵێک پۆستەر پێشاندرابوون، كه‌ لە لایەن قوتابیانی به‌شی زانسته‌ گشتییه‌كانی فاكه‌ڵتییه‌وه دەربارەی خۆراکی ته‌ندروست، ئامادەکراوبوون. هه‌ر یه‌كێك له‌ قوتابیان به‌ وردی ڕۆشنایی ده‌خسته‌ سه‌ر پۆسته‌ره‌كه‌ی، مه‌به‌ست و ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان و سه‌ردانیكه‌ران ڕوون ده‌كرده‌وه‌.

له‌ چالاكی سێیه‌م و كۆتاییدا، وۆرکشۆپێک دەربارەی خۆراکی تەندروست، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ بەڕێزان م. ی. هەڤاڵ عەبدوڵڵا و م. ی. ئەمجەد ئەحمەد، پێشكه‌شكرا، تیایدا باسی گرنگیی بایه‌خدان به‌ خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و بڵاوكردنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان به‌ هۆشیاری ته‌ندروستی، كرا كه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین كۆڵه‌گه‌كانی بریتییه‌ له‌ خۆراكی ته‌ندروست.

لەکۆتای ئاماژە بەوەشکراوە“ فاكه‌ڵتیی په‌روه‌رده‌، یه‌كێكه‌ له‌ فاكه‌ڵتییه‌ چالاك و پڕ وزه‌كانی زانكۆی سۆران، له‌ ته‌نیشت ئه‌ركه‌ ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی، هه‌وڵ ده‌دات زۆرترین ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێت، بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ ده‌ستڕه‌نگینی و لێهاتوویی و كارامه‌یی قوتابیانی، به‌مه‌به‌ستی چه‌كه‌ره‌ پێكردنی زیاتری تواناكانیان، له‌ پێناو خزمه‌ت كردن له‌ كه‌رت و بواره‌ جیاوازه‌كان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.