ئەقڵی نادیموکراس و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە عیڕاقدا
سەگڤان هالو
سەرەتا دەمەوێت ئاماژە بە سێ قوناغی جیاواز بکەم لە مێژووی سیاسی دەوڵەتی عیڕاقدا بە کورتی سەردەمی پاشایەتی ،کوماری سەنتڕالیزم ،سەردەمی کوماری ناسەنتڕالیزم سروشتی دوەڵەتی عیڕاق بەم شێوەیە بخەینەڕوو:
عیڕاق وەک دەوڵەت کە دامەزرێندرا لە سەر بنەمای سەنتڕالیزم دامەزرا و پاشا فەیسەلی یەکەم لە دەرەوەی ئیڕادەی سیاسی گەلانی عیڕاق لەڵایەن کۆڵونیایزمی ئنگلیزەوە سەپێندرا وەک یەکەم پاشای ئەم وڵاتە
واتە هەر لە سەرەتاوە سیستەمی سەنتڕالیزم لە عیڕاقدا دەستی پێکرد و ئیتر سیستەمی پاشایەتی تا ساڵی 1958ز بەردەوام بوو
لە ساڵ 1958ز پاشایەتی لە عیڕاق کوتایی پێدێت و سیستەمی کوماری بۆ یەکەم جار دێتە کایەوە لەسەر بنەمای سەنتڕالیزم واتە مەرکەزی بەردەوام دەبێت تاکۆ ڕوخانی ڕژێمی بەعس و سەروکەکەی سەدام حسێن
بەڵام بە ڕوخانی بەعس لە ساڵی 2003 سروشتی سیاسی دەوڵەتی عیڕاق بە دەستوریشەوە گوڕانکاری بەسەر داهات دەستوری کاتی بۆ بە دەستوری هەمیشەیی دەوڵەتی مەرکەزی بۆ بە دەوڵەتی لامەرکەزی واتە کوماری ئیتیحادی فیدڕالی عیڕاق
سەرەڕای ئەو وەرچەرخانە سیاسیەی کە بەسەر سیستەمی سیاسیدا هات بەڵام پەیڕەو کردنی لامەرکەزیەت وەک مەرکەبی سەر کاغەز مایەوە و وەک خوی کە هەیە لە ئەرزی واقعدا پەیڕەو نەکرا تاکۆ ئەمڕۆ
واتە مەرکەزی زاڵە بە سەر پرەنسیپی لامەرکەزیەت دا و نوخبەی سیاسی دەستەڵاتدارانی عیڕاق
شایانی باسە ئەو هوکارانەی کە بوونە هۆی پڕاکتیزە نەکردنی لامەرکەزیەت زورن
بەڵام هەموان لە یەک خاڵدا کودەبنەوە ئەویش ئەویە ئەقڵیەتی تاکڕەوی واتە مەرکەزی زاڵە بە سەر پرەنسیپی لامەرکەزیەت دا و نوخبەی سیاسی دەستەڵاتدارانی عیڕاق زوربەی هەر زوریان بڕوایان بە گیانی دموکراسی نەبوو
هەربویە ئەوەی کە لە دەستوردا هاتبوو و ڕێککەوتنی سیاسی لەسەر کرابوو جێبەجێ نەکرا
پرەنسیپی نا سەنتڕالیزم پەیوەستە بە کلتوری دیموکراسیەوە پێچەوانەی سەنتڕالیزم
لە سیستەمی ناسەنتڕالدا دابەش کردنی دەستەڵاتەکانی سیاسی،کارگێڕی،ئابوری و تا،،،، بوونی هەیە
بەڵام لەسیستەمی سەنتڕالدا گشت دەستەڵاتەکان قەتیس کراون بە دەست تاکە حزب و تاکەکەسدا
بۆ وڵاتێکی فرە ڕەنگی وەک عیڕاڤ بە تایبەتی لامەرکەزیەتی ڕاستەقینە باشترین چارەسەرە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و پێگەی وڵات بە هێز دەکات لە هەموو ڕویێکەوە
هەربویەش پپادە نەکردنی لامەرکەیەت لەم وڵاتەدا یەکێکە لە هوکارە بە هێزو سەرەکیەکان کە تاکۆ ئیستاش عیڕاقی نوقم کردووە لەنێو کێشە و ناکوکیەکاندا و ناسەقامگیری سیاسی لەم وڵاتەدا ڕوژ دوای ڕوژ لە پەرەسەندنایە
تاکۆ نوخبەی سیاسی دەستەڵاتداریش بواری ناسەنتڕالیزم نەکاتە دیفاکتوو جێ بە جێ نەکات
ڕەوشی ئاڵوزو ناهەموارێ سیاسی ئەم وڵاتەش کوتایی پێنایەت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.