كۆبوونەوەی رۆژانەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ بەشی ئەندازەی پڕۆژەكان، بۆ بەدواداچون و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان.
هەر لە كۆبوونەكەدا هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریدا بە جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
پڕۆژەكان ئەمانەن:
1- قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی وستا رەجەب
2- قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەرەکی ئازادی
3- قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەرەکی ئازادی قۆناغی دووەم
4- قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەرەکی ھەرێم و گەرەکی ھندرێن
5- دروستکردنی شەقامەکانی گەرەکی راپەرین
6- قیرتاوکردنی کۆلانەکانی گەرەکی بەختیاری
7- دروستکردنی ئاوەرۆی سندوقی گەرەکی برایەتی
8- قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەرەکی کانی
9- قیرتاوکردنی گەرەکی شەھیدان لە ناحیەی خلیفان
10- کۆنکریتکردنی چەند کۆلانێک لە سرێشمە
11- کۆنکریتکردنی کۆلانێک لەگەرەکی بنار لەشارەدێی مەجیداوە لەناحیەی دیانا
12- دانان ودرێژکردنەوەی بۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گەرەکی هندرێن و26گوڵان
13- دانان ودریژکردنەوەی تۆری ئاوی خواردنەوە لەگەرەکی باپشتیان
14- دروستکردنی رێگای گوندی ساوە تا پردی بێکێ لە ناحیەی خلیفان
15- دروستکردنی رێگای دەروازەی ھاودیان
16- دانانی تۆری ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی سیتکان
17- دانانی تۆری ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی ھەسنان
18- دانان ودریژکردنەوەی تۆری ئاوی خواردنەوە لەگەرەکی باپشتیان
19- دروستکردنی ئاوەروی لولەیی لە گەرەکی ئەیلول
20- پرۆژەی دروست کردنی شەقامی یاریگا و ناوەندی وەرزش و لاوان لە گەرەکی بناری کورەک لە خەلیفان
21- کونکریتکردنی چەند کولانێک لە گەرەکی باویان لە خەلیفان
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.