زێ بادینان، دهۆک بەرۆژی:
عەلی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر بە زێ بادینان راگەیاند“ لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەی راکێشانی تۆڕی ئاو لە گوندی باڵندەی سنووری ناحیەی بارزان، ژمارەیەک پارچە تەقەمەنی نەتەقاوەی جەنگی دەرکەوتن“.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد“ دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەری ئاسایشی مێرگەسۆر، ئاگادارکراینەوە تیمی لە ناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە EOD , دەرچونیان کرد بۆ شوێنی مەبەست و توانیان بە سەرکەوتوی پارچە تەقەمەنییەکان بگوازنەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت بە مەبەستی لەناوبردنیان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.