چما پەکەکە وادەکات؟

فرسەت سەید شکور

” پژاک” کە بەشێکی بچووکی بەناو چەکدارییە و سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەیە، لە دوای مانگێک و زیاتر بێدەنگی، بێ ھەڵوێستی، خۆ بێ ئاگاکردن لە دۆخی ناوخۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بەیاننامەیەکی لەرزۆکانەی شەرمنانەی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکردووە و دەڵێت: ئامادەین دان بنێین بە ئاڵای كۆماری كوردستان لەبەر یەكگرتوویی بۆئەو بەشەی ڕۆژھەڵاتی كوردستان داوایی بەرەیەكی یەكگرتوو لەهەموو حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات دەکەین! حەقد ڕکیەکەی پەکەکە لەوەوە سەرچاو دەگرێت، کوردانی تاراوگە لە سەرانسەری جیهان و ھەتا لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ئاڵای فەرمی کوردستانیان بەرز کردەوە، ئەم ھەزم نەکردنەی (پەکەکە) دروست ھاوتایە لەگەڵ ڕکی کوێرانەی دەوڵەتە ناوچەییە داگیرکەرەکان.

کێ حەقیەتی داوای یەکڕیزیی بکات؟

بەرەی یەکگرتوو و یان داوای یەکڕیزیی و کۆدەنگی نیشتمانی دەبێت لەلایەن خەڵکانێک یان حزبێکی سیاسیی شۆڕشگێر و خاوەن قوربانییەوە بکرێت، نەک گرووپێکی وەک پژاک کە پێش ماوەیەک (سیامەند موعینی) سەرۆکی گرووپەکە، بە ئاشکرا باسی لەوە کردبوو کە؛ (ئەگەر بارودۆخی ئێران خراپتر بێت، ئێمە ئامادەیین ھاوکاری ئێران بکەین) ئەم ھەڵوێستە ئەگەر خۆ تەسلیم کردن و دۆرانی شەرەفی کوردایەتی نەبێت چییە؟

بارەگاکانی پەکەکە سەلامەت بوون!

لەو کاتەی کە ئێران بۆردومانی خاکی ھەرێمی کوردستانی کرد و بەشیێک لە حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی کردە ئامانج و چەندین شەھید و قوربانی لە پێشمەرگە و ھاوڵاتیانی سڤیل لێکەوتەوە. ڕووداوەکە کاردانەوەی ناوخۆی وجیھانی و ناوچەیی لێکەوتەوە (پژاک) لەم دۆخە ناهەموارە، سەلامەت بۆی دەرچوو، ھەڵبەتە ڕەنگە جێی پرسیار نەبێت، چونکە ئەدای کارکردن و جووڵانەوەکانی ئەم ھێزە ڕاستەوخۆ لە بەرژەوەندییەکانی ئێران بووە، بێگومان ئێران لەو کەسانە نادات کە بەرژەوەندییەکانی دەپارێزن.

سەرکردەکانی پەکەکە خزمەتی کێ دەکەن؟

سەركردەكان پەكەكە لەوەتەی دروست بوون، هەواڵگریی دەوڵەتانی ئیقلیمی دروستی كردوون و كاریان تەنیا پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەو دەوڵەتانە و تێكدانی دەستكەوتەكانی كوردە، ئەگەر بڕوا ناكەن، فەرموون بزانن جێدەستی پەكەكە لە باكووری كوردستان چی بووە؟ لە رۆژهەڵات چی بووە؟ لە رۆژئاوا چی بووە؟ ئنجا سەیری رەفتارەكانی پەكەكە بكەن لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی باشوور، هەر گردە و داگیری دەكەن و پاش ماوەیەك رادەستی سوپایەكی داگیركەری دەكەن، ئایا ئەمە شۆڕش و خەباتە، یان خیانەت و خاکفرۆشییە؟ دەنا وروژاندنی بابەتی ئاڵا و جیاکاری نەتەوەیی ئەگەر مەبەست تێکدانی نێوماڵی کوردی و درز خستنە نێو لایەنە سیاسییە کوردییەکان نەبێت چییە؟
پەکەکە حیزبێکی ھێندە نارێکخراو و نایەگرتووە و پەرت و بڵاووە، تا ئێستا لەسەر ئاڵایەک بۆ گرووپە چەکدارییەکانی خۆی ڕێکنەکەوتووە، چ مافی ئەوەی نییە داوای
شتێکی وەھا بکات.
پەکەکە نە ڕێکخراوێکی کوردییە نە مافی بە کوردایەتییەوە هەیە، هیچ یەک لە جووڵانەوە سیاسیی و سەربازییەکانی ئەم گرووپە چەکدارییە لەگەڵ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان یەکناگرێتەوە، بۆیە هەموو کەس مافی داواکاریی نیشتمانیانەی لە کورد هەبێت، پەکەکە نییەتی، هەرچەندە گرووپەکە هێندە بچووک و لاواز بووە، فەرمان و گووتەی سەرکردەکانی مەترێک ناڕوات و کاریگەرییەکانی تەواو کۆتایی هاتوون.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.