کوردستان وارێ هەمووان لەبەردەم ئاستەنگ و دەستکەوتەکان
کاروان جەلال بەگ
کاتێك دەگۆترێ، مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتیە، ناتوانێ بەتەنها و لە سنورێکی دیاریکراو، بەشێوەی گۆشەگیری ژیان بەڕێ بکات. کەواتە ژیانی پێکەوەیی و کۆمەڵگە دوو هێڵی تەریبن.
لێرەدا بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان تاکەکان و تاك و کۆمەڵگە، ڕۆڵی سیاسەت دێتە گۆڕێ و دەست پێدەکات، لەبەرئەوەی لەبنەڕەتدا ئەمە ئەرکی سیاسەتە .
بیرمەندی ئەمریکی “دیڤد ئیستۆن ” لەبارەی گرنگی سیاسەت دەلێت ” سیاسەت بریتیە لە پاراستنی بەها بەرز و باڵاکانی کۆمەڵگە و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان، کە ئەمەش زۆر جار بەڕێگەی هێز دەکرێت “.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دروست بونیەوە تا هەنوکە لەبەردەم تەحدیات و ئاڵەنگاری یەکجار گەورە بوە، لێ ئەوەی جێی دلخۆشی و ئومێدە، هەنگاوەکان بۆ سەقامگیری ئاسایش و پێشخستنی کۆمەڵگە تادێت زێتر و مەزنتر دەبن.
گەورەترین مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان، لاوازکردن پێگەی هەرێم و نەهێشتنی متمانەی نێوان خەڵك و دەستەڵات، تێکدانی خێزان و کۆمەڵگە بەجۆرەها ڕێگا و رێکار، تیرۆر و …هتد.
ئەگەر هەموو ئەمانە کۆبکەینەوە تێدەگەین ئامانج و پیڵانەکە مەترسیدارە کە بریتیە لە ” سڕینەوەی هەرێمی کوردستان ” سەرچاوەکانیشی دیارن !
سیاسەتی سەرکەوتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاکو ئێستا تاڕادەیەکی زۆرباش توانیویەتی پەرژینێکی توند لەبەردەم ئەم پیڵانانە دابنێت، کە ڕەنگە ئەمەش نەیارانمان زێتر سەغڵەت بکات بۆیە پێویستیمان بە هەوڵی دەستەجەمعی زیاترە.
دەستگیرکردنی ئەو گروپە مەترسیدارەی ئەمڕۆ بەشێکە لە کارنامەی سەرکەوتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامەژەیەك بۆ سەروەری یاسا و پاراستنی مافی تاك .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.