زێ بادینان، سۆران:
ئەندازیارو سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دووسایدی سۆران رواندز، ئێستا پرَۆژەكە لە دانانی كربستۆنی شۆڵدەر و جسرە وەسەتییە، لە دوای تەواو بوونی ئەم كارانە دەستدەكرێت بە برگەی موكەسەر و دوواتر كاری قیڕ كردن دەست پێدەكات.
ئاڵا رزگار حسن، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە ئەوەش دەخاتەڕوو:” ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پێش 2ی12ی2022 كۆتایی بە پڕۆژەكە دەهێت هەوڵدەدەین بەر لەو وادەیە كۆتایی بە پڕۆژەكەو بهێت، پڕۆژەكە لە چەند بڕگەیەك پێكهاتبوو لە %70ی كارەكانی پڕۆژەكە تەواوبووە ئەگەر هیچ گرفتێك نەیەتە پێش بەر لەوادەی خۆی تەواو دەكرێت.
ئاڵا رزگار حسن، ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە، گووتیشی:” هەموو بڕگەكان بە كواڵێتی ستاندارد ئەنجام دراوە كاری قیریش بەپێی ئەو كۆاڵێتی ستاندارد دەكرێت كە بەڕگەی ئەو كەش و هەوا بگرێت بەپێی مۆسەفات و رێنمایی ئەندازیاری سەرپەرشتیار پشكنینی تاقیگەی دەكرێت.”
دووسایدی سۆران رواندز بەدرێژی 600 مەترو پانی 30 مەتر ئەنجام دراوە بە گوژمەی 394 ملیۆن و 875 هەزار دینار تەرخانكراوە و ماوەی پڕۆژەكە 120 رۆژی بۆ دیاری كراوە لە قۆناغی كۆتایی نزیك بۆتەوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.