ئیدارا سۆران پتریا هزار کەس ب فەرمی هاتنە دامەزراندن

ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی قەیرانی دارایی، دامەزراندنی فەرمی لە نێو دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بە مەبەستی ڕای کردنی کار و باری هاووڵاتییان ژمارەیەک کەس بەشێوەی گرێبەست دامەزرێنراون، بەپێی زانیارییەکانی دەست زێ بادینان کەوتووە، ئەمساڵ لە ئیدارەی سۆران زیاتر لە هەزار کەس بە فەرمی دادەمەزرێن.
توران خدر بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئیدارەی سۆران، ڕاگەیاند:” لە سنووری ئیدارەی سۆران، 4570 کەس بە فەرمی ناویان لای ئێمە وەک کەمئەندام تۆمار کراوە، ئەوانیش پێکهاتوون لە تالاسیمیا، نابینا، شەلەل دەماخ، کورتە باڵا، بیر کۆڵ، ئۆتیزم و جەستەیی ئەمانە و بەسەر چەند جۆرێکی دیکە دابەش کراون، مانگانە ئەوانەی هیچ مووچەیەکی دیکەیان نییە 150 هەزار دینار وەردەگرن، ئەوانەی فەرمانبەریشن لە هەمان کات کەمئەندامیشن 100 هەزار دینار وەک مووچەیان پێ دەدرێت .
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ئیدارەی سۆران، ئاشکراشی کرد:”ماوەی چەند ساڵێک بوو، دامەزراندن و تۆمارکردنی کەم ئەندامان ڕاگیرابوو، خۆشبەختانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ڕەزامەندی دەربڕیوە، بۆ دامەزراندنی هەزار و سەد کەمئەندام بۆ ئیدارەی سۆران، ماوەی دوو مانگە، سەرقاڵین بۆ تۆمار کردنی کەمئەندامان و هەماهەنگی تەواویشمان لەگەڵ وەزارەت هەیە، ناوی کەم ئەندامان بەرز کردووەتەوە و دراون بە لیژنەی پزیشکی، بەپێی ڕێنمایییەکان چەند جۆرێکی کەمئەندامان دەگرێتەوە، ئەوانەی بە تەواوی کەمئەندامن و لە لیژنەی پزیشکی دەربچن، بە دڵنیایەوە وەک کەمئەندام تۆمار دەکرێن و دادەمەزرێن، لە داهاتووشدا ئەو ڕێژەی ماوە هەوڵی دامەزراندنییان دەدەین”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.