ب وێنە ….ئەڤرۆکە رۆژەکا مێژوویە


زێ بادینان-سۆران:


ئەمڕۆ 28-10-2022 هەشت ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ناردنی یەكەم هێزی پێشمەرگە بۆ ئازادكردنی كۆبانێ‌ لە ڕۆژئاوای كوردستان، لەسەر داوای سەرۆك بارزانی.

لە ئەنجامی پەلامارەكانی داعش بۆ ڕۆژئاوای كوردستان زۆربەی شاری كۆبانێ كەوتبووە دەستی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە و بە هەزاران كەسیش ئاوارەببوون، ئەو كات لەسەر داوای سەرۆك بارزانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رەوانەی ئەو شارە كراو تواندرا بە هاوكاری هاوپەیمانان شەڕەكە لە بەرژەوەندی كوردانی رۆژئاوا یەكلایی بكرێتەوە و شاری كۆبانێ رزگار بكرێت.

خانەوادەی شەهید (زێرەڤان ئەكڕەم مزووری) دانیشتووی شاری سۆران، یەكەم شەهیدی پێشمەرگە لە كوبانێ بۆ زاری كرمانجی دەڵێن: هەستی نەتەوایەتی وایكرد رۆڵەكەمان چەكی پێشمەرگایەتی بكاتە شان و رووبكاتە پارچەیەكی دیكەی كوردستان و بەرگری لە نەتەوەو خاكی كوردستان بكات. بۆیە شانازی بە شەهید بوونی دەكەین.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.