زێدەتری ١٠ پرۆژان ل سنورێ قەزا چۆمان دهێنە جێبەجێکرن

لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، بەگووژمەی زیاتر ٢٥١ ملیۆن دینار لەسنوری قەزای چۆمان جێبەجێدەکرێن.

دوای هەوڵ و بەدواداچوونی سوارا ئەکڕەم ئەحمەد قائیمقامی قەزاکەمان،بۆ وەرگرتنی رەزامەندی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕەزامەندیان دەربری بە ئەنجامدانی ١٠ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سەنتەری قەزای چۆمان و ناحیەی قەسرێ و گەڵالە.

ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشێوەی راستەوخۆ جێ بەجێدەکرێن ، بۆ دڵنیایی دان بە خەڵکی خۆشەویستی قەزای چۆمان و ناحیەکان ، قائیمقامیەتی قەزاکەمان لە هەوڵی بەردەوام دەبێت بۆ راکێشانی زحرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنورەکەمان .

لە ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە دوو ملیارد دینار لە سنورەکەمان خراوەتە خزمەت پرۆژەکان و بە تەواو بونیان هاووڵاتیان سودێکی زۆری لێدەبینن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.