پارتی بهرهو ئاسۆی گهشتر و شكستی ئهوانهی خهونی نهمانیان دهبینی..
رێبوار حەمەلاو شوانی
پارتی بهرهو ئاسۆی گهشتر و شكستی ئهوانهی خهونی نهمانیان دهبینی..
بهدرێژایی زۆرکەس و لایەن بوون سهرهرای پیلانگێرییهكانیان بهردهام خهونی نهمانی پارتی یان دهبینی و خهونهكانیان وادەرنەچوو، هەر بۆیە سهرۆك مسعود بارزانی له نێوهی كۆنگرهی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان بهڕاشكاویی و بەئاشکرا ئەمەی گوت و بەردی سەر دڵی ئەو لایەنانەی ناو بە ئاشکرا گووتی ئێمە ئێوە نین…ئەگەر ئێوە دەتانویست فاتیحەمان لەسەر بخوێنن ئەوەتا فەرموون، ئێمە لە کۆنگرەیەکداین کە لە ئاستی نەک حیزبەکانی ناوچەکە بەڵکو لەئاستی نێو دەوڵەتی و حکومەتەکاندایە…
مێژوی پڕشانازی و سهروهری و قوربانیدان و بهرخودان و خۆنهچهماندنی پارتی دیموکراتی به رابهرایهتی پێشمهرگه و کوردستانیش پڕاوپڕی ئەم مانا بیرمهندی و ژیرانهیه .. گەرچی ئەوەش ڕوونە هیچ لایەنێکیش لەهەڵە و کەموکورتی و بۆشایی بەدەر نییە، هەربۆیە بۆ پێداچونەوە بەو دامەزراوەیەدا شارەزایان و پسپۆڕانی بواری سیاسی کۆبونەوە، کۆنفراس، و کۆنگرەیان داناوە، تا لەو ڕێگەیەوە بتوانن پێداچونەوە بە ڕابوردودا بکەن و پلان بۆ ئێستا و داهاتوو دابنێن، لەم سۆنگەیەوە حیزبەکان پەنا دەبەنە بەر کۆنگرەو لەوێوە جارێکی تر پێداچونەوە بە پرەنسیپەکان، پەیڕەو، هەیکەل و دامەزراوە و تەنانەت کەسەکانیشدا دەکەنسەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، خاوەنی گەورەترین متمانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانن، کە بەهۆی ئیرادەی لەبن نەهاتووی سەرۆک بارزانی و بە خوێن و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، هەرێمەکەمانیان پاراستووە و بەردەوام دەیپارێزن.
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی سیاسی، نەک بەتەنیا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ڕووی کاریگەرییەوە هێزی ژمارە یەکە، بەڵکوو لەسەر ئاستی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیش، پارتی هێزێکە ناتوانرێت نادیدە بگیرێت. بە مانایەکی دیکە، ناکرێت لە پرۆسەی سیاسیی عێراقدا تایبەتمدی و کاریگەریی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەرچاو نەگیرێت، چونكە قورسایی و کاریگەریی پارتی ئەوەی سەلماندووە کە دەتوانێت ئاراستەی پڕۆسەی سیاسی بگۆڕێت. سەرکردە سیاسییەکانی عێراقیش ئەم واقیعە باش دەزانن، بۆیە هەمیشە پارتی و سەرۆک بارزانی بە لای ئەوانەوە زۆر جێگەی ئیعتبار و حیساب بۆکردنن.سەرۆک بارزانی بووەتە هێمای خۆڕاگری و هێزی دوژمنبەزێن بۆ پێشمەرگەی کوردستان.
سەرباری ئەو قورسایی و کاریگەرییەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق، بەڵام زۆر کەس و لایەنی نێو هەرێمی کوردستان، گرەویان لەسەر ئەوە کردووە کە بەبێ پارتی دەتوانن لەنێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق درێژە بە گەمە سیاسییەکان و ئیدارەدانی قەیرانەکان بکەن، بەڵام دەرەنجام دەرکەوتووە، کە ئەمانە لە خوێندنەوە بۆ دۆخی سیاسیی عێراق و پێگە و ڕۆڵی پارتی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا زۆر کورتبین و سادە بوونە، چونکە نە لایەنەکانی دیكەی نێو پڕۆسەی سیاسی ئامادەن وەک هێزێک، کە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکات، مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، نە خۆشیان ئەو بوێری و توانایەیان تێدایە، کە بتوانن لەدەرەوەی پارتی و بەناوی هەرێمی کوردستان بچنە نێو ململانێ و کێبڕکێی سیاسییەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان نموونەی پارتێکی سیاسیی کەموێنەیە، کە بۆ نزیکەی هەشت دەیە بەردەوامی لە خەبات و سیاسەت، لەپێناو ئەو پرەنسیپانەی لەسەری دامەزراوە. ڕێبازی بارزانی، کە بە ڕێبازی کوردایەتی پێناسە دەکرێت، بووەتە قوتابخانەی پێگەیاندنی کادیری سیاسی و تێکۆشەری کوردایەتی. بنهمای سیاسی و بوونی ناوهندی بڕیار لەناو پارتی هۆکاری بەهێزیی پارتییە.توانای پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکە حەکیمەکەی بۆ خوێندنەوەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی داهاتوو، خاڵی گرنگی داڕشتنی ستراتیژیەت و شێوازی کارکردنی داهاتووە.
ئاخر ئەوان باش دەزانن ئەوەی بە جدیی دەتوانێت کاریگەری لەسەر پڕۆسەی سیاسی دروست بکات، سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکرانی کوردستانن، نەک ئەو کەس و لایەنانەی کە بەتەواوی تەسلیمی ئیرادەی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بوونە. بۆیە زۆر گرنگە بەردەوام ئامادەیی پارتی لە بەغدادا هەبێت، چونکە لە ئامادەنەبوونی پارتی، لایەنە سیاسییە عێراقییەکان هەرچییەکیان بوێت، بێ کێشە دەتوانن لەبەرامبەر ئەزموونی سیاسیی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێم بیکەن.
پارتی دیموكراتی كوردستان لەم بوارەدا سەرەڕای ئەوەی حیزبێکی مەرکەزی دامەزراوەیی بە پرەنسیپە، فەرمان و داواکاریی و سکاڵاو پێشنیارەکانی خستوەتە پێش هەمو شتەوە، بەڵام زۆر بوون ئەوانەی پێیان وابوو پارتی دابەش دەبێت و باڵ باڵێنی تێدایەو ئەمساڵ نە ساڵێکی تر کۆتایی دێت و دەبێت فاتیحەی لەسەر بخوێنرێت، بەڵام واقیع و مێژووی ئەو چەند ساڵە دەریخست کە نەک هەروانیە، بەڵکو پێچەوانەکەی دروستە، ئاخر زۆر هاتن و زوو چون، بەرگەی هیچیان نەگرت و نەیانتوانی لە ئاستی بەررسارێتیدا بن و تەنانەت بەرگەی ڕەخنە ناوخۆییەکانی خۆشییان نەگرت..
بەهەر حاڵ ئێستا پارتی لەگەرمەی کۆنگرەدایە و دوای چەند رۆژێکی تریش دەردەکەوێت چی کراوەو دەبێت چی تر بکرێت، با هەمووان چاوەڕێ بین.. پارتی دەبوو کۆنگرەی 14 ی هەشت ساڵ پێش ئێستە ببەستایە، بەڵام شەڕی داعش، مەترسییەکانی کۆرۆنا و حەشد و قەیرانی دارایی و ڕادەستکردنەوەی نیوەی خاکی کوردستان بوونە ڕێگرێکی جدی و لەپاش هێوربونەوەی دۆخەکە، ئیتر ئێستا کاتیەتی.. پارتی خاوەنی مێژویەکە لە کۆنگرە، تا ئێستا لەکاتی جیاواز، شوێنی جیاواز، توانیویەتی 13 کۆنگرە بخاتە نێو مێژووەکەی بە شێوەیەک ڕۆژگارێک کۆنگرەکانی لەنێو ماڵان و بەنهێنی ئەنجام دەداو ئێستا بەئاشکراو وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و زیاتر لە هەزار ئەندام کۆنگرەی 14 بەڕێدەکات، کەواتە ئەو کاروانەی پارتی درێژەی هەیە، ئەگەر لەکۆنگرەی یەک بۆ نۆ مەلامستەفای بارزانی سەرکردایەتی بەدەستەوە بوبێت ئەوا لە 1979و کۆنگرەی نۆیەمەوە مەسعود بارزانی سەرکردایەتی و ڕێبەری پارتی کردوەو ئێستاش وەک لەخۆبوردویەک و واقیع بینێک خەمی داهاتوش دەخوات هەر بۆیە سهرۆك بارزانی له نێو كۆنگرهی پارتیمان به ڕاشکاوانە دەڵێت: منیش مرۆڤێکم وەک هەر مرۆڤێکی ئاسایی و ڕۆژێک لە ڕۆژان بەجێتاندەهێڵم و ئەوەش شتێکی سروشتییە..
پرسی كورد لە هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكەی وڵاتانی دەوروبەر، بە پەراوێزخستن و پشتگوێخستن چارەسەر نابێت و دەرگای ململانێ و ناسەقامگیری و ئاڵۆزییەكان بە كراوەیی بەجێ دەهێڵێت، بهتایبهت لە ماوهی سێ دەیەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان سەلماندوویەتی كە فاكتەری ئارامی و سەقامگیرییە لە ناوچەكەدا و خوازیاری پێكەوە ژیان و دۆستایەتییە، بە ڕاددەیەك هەرێمی كوردستان لە قۆناغ و سەردەمێكی هەستیاردا بوو بە پێگەیەك بۆ پێكەوە ژیان و لێبووردەیی و جێگەكردنەوەی هەموو لێقەوماو و ئاوارە و پەناهەندەی نەك ناوچەكانی عێراق، بەڵكو سەرجەم ناوچەكانی دەوروبەر. خەباتی داهاتووی دیپلۆماسی و سیاسیی كورد لە ئەوروپا و ئەمریكا و وڵاتانی هەرێمی، دەبێت زۆر زیاتر و بەهێزتر بێت، لە ناوخۆی هەرێمیشدا كورد پێویستی بە سەرۆك بارزانییە بۆ ئەوەی بە یەكگرتوویی بمێنێتەوە و تەبایی بهێنێتەدی و هێزی ئابووری و یەكگرتوویی هێزی پێشمەرگە بپارێزێت، تاوەكو لە قۆناغی داهاتوودا پارێزەری دەستكەوت و مافەكانی گەلی كوردستان بێت،
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.