کۆتا قۆناغی یەکلاکەرەوە
نەوزاد محەمەد
بە تیرۆر کردنی دوو هاووڵاتی بیانی لە پایتەخی عیراق، یەکێک یان ئەمریکی و ئەوی تریان کەنەدی، بێ یەک و دوو کارێکی تیرۆریستیە و دەستی رژێمی ئێرانی تێدایە.
بەم کارە تیرۆریستیە، رژێمی ئێران دەستی کرد بە کۆتا هەنگاوەکانی لە بەرگردنی لە مانەوەی خۆی، ئەویش بە گواستنەوەی هێلی بەرگری بۆ ناو خاکی عیراق و کردنی عیراق بە گۆڕەبانی ململانێ، کە پێشتر پلانی بۆ داندراوە.
بەم کارە تیرۆریستیەی رژێمی ئێران، دەرگا دەکرێتەوە و بە تایبەت بۆ ئەمریکا وەڵامی ئێران بدەنەوە، بەڵام ئایە ئەم وڵامدانەوە بە چ جۆرێک دەبێت !.
ئایە وەڵامدانەوەکە لە ناو خاکی عیراق دەبێت، یان لە ناو خودی ئێران؟
ئایە وەڵامێکی لەشکری دەبێت، یان بە رێگای سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رژێمی ئێران ؟
ئایە پشتگیری گەلانی ئێران دەکرێت لە سەرهەڵدانەکەیان، یان پشتگیری ئۆپۆزسیون لە دەرەوە ؟
ئەوەی زیاتر مەترسی دەخاتە سەر ئەم ململانێ یە، بوونی میلیشیا چەکدارەکانی شیعەی سەر بە بەرەی مقاوەمە یە لە ناو خاکی عیراق، کە رژێمی ئێران ئەرکی بەرگری کردن دەخاتە ئەستۆی ئەوان، وە لەوانەیە عیراق و گەلانی عیراق ببنە قوربانی و باجێکی قورس بدەن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.