تاكه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 50 ملیۆنی بێ ده‌وڵه‌ت و بچه‌وسێته‌وه ؟!..
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
گه‌لی كورد نەتەوەیەكی 50 ملیۆنی . كه به پێی هه‌موو به‌ڵگه نامه‌كان خاوه‌ن مێژوو ، جوگرافیا و شوناس و زمانی ده‌وڵه‌مه‌ند و كه‌لتوور و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیه‌تی كه به هۆی چاوچنۆكی زڵهێزان و پیلانگێری و خیانه‌تكردن لێی وه‌ك گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتە لە سەر زەوی كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەژین. هه‌روه‌ها شۆڕش و خەباتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوو به چه‌ندین قۆناغی جیاواز گوزه‌ریی كردووه . بەڵام لە هەر چوار پارچەی كوردستان تایبەتمەندیێكی هاوبەشی هەبووە كە بریتییە لە كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامبوون له خه‌بات و تێكۆشان به مه‌به‌ستی ئازادی و رزگاربوون و به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌وڵه‌تبوون و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك هه‌موو گه‌ل و نهتهوهكاتی تر.
نكۆڵی له‌و راستییه‌ش ناكرێت كه هه‌ندێك جار هۆكارێكی لاوازبوونی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری بۆ ناهۆشیاریی تاكی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی خۆبهكهمبینی له‌چاو نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان. ئه‌م خۆبهكهمبینییه ئاستی به‌شداریی چالاكانه داده‌به‌زێنێ و دواجار سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لاواز ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له وڵاتێكدا جیاكاری هه‌بێت، ئه‌وا جۆرێك له نامۆیی بۆ هه‌ندێك گرووپ و پێكهاته دروست ده‌بێت. به‌تایبه‌تی كاتێك بژارده‌ی هزری تووشی ئه‌و نامۆیییه بن و چینی ناوه‌ڕاستیش بێهیوا بێت، ئه‌وا نیشتمانپه‌روه‌ری زیانی به‌رده‌كه‌وێت و دواجار ده‌بێته هۆی لاوازبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری.
وه‌ك له سه‌روه‌ش ئاماژه‌م پێدا گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ماف و ڕه‌سه‌ن به هه‌موو به پێوەرەكانی سیاسی، مێژوویی، كلتووری، كۆمەڵایەتی و جوگرافی نەتەوەیەكی جیاواز لە نەتەوەكانی فارس، تورك و عەرەبە كه بەپێی ڕێكەوتنێكی نێوان بەڕیتانیا-فەڕەنسا بەسەر چوار دەوڵەتی ئێران، توركیا، عێراق و سوریا بەبێ گەڕانەوە و پرس و ویستی خۆی دابەش كراوە.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا دوای ده‌یان ساڵ قوربانیدان ئێستا له كوردستانی باشوور له ساڵی 1991وه تا به ئه‌مرۆ خاوه‌ن قه‌واره وكیانی خۆیه‌تی به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو توانی سه‌ره‌رایی هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له به‌رده‌می دروستكرا به‌ڵام سیمایه‌كی جوانی له حكوومرانی پیشانی وڵاتانی ناوچه‌كه و هه‌موو جیهاندا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئاماژه به مانه‌وه كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تایبه‌ت دوای ئازادكردنی عێراق و ڕووخانی دیكتاتۆری لە ساڵی 2003، زیاتر له 19 ساڵە سەرەڕای دروستبوونی دەیان تەنگ و چەڵەمە، جێبەجێ نەكردنی دەستوور، وەك قەوارەیەك لە چوارچێوەی عێراق ئیدارەی خۆی دەكات.
بۆیه، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه به خۆماندا بچینه‌وه ، چونكه ئه‌وه له رابردوو و ئێستاش كه‌ش كه هه‌لومه‌رج و باردۆخی ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆرانكارییه و ناكرێت تا سه‌د ساڵی دیكه‌ش هه‌ر چاوه‌روان بین ، به‌تایبه‌ت كه
لەسەر ئاستی ناوخۆیی كورد تاوەكو ئێستا لەسەر هەموو پرسەكان یەكریز نین كە پێویستە لەسەر بەرژەوەندی باڵاكانی نەتەوەی كورد ته‌با بن و
هه‌روه‌ها ئێستا به‌هۆی ئه‌و راگه‌یاند و تهكنۆلۆژیاییهی كه جیهانی كردۆته گوندێكی بچوك و نه‌ته‌وه‌یی كورد و ئاڵا و شووناس و خه‌باتی زیاتر ناسراوه و به‌تایبه‌ت له رابردوو‌و ئێستای حكوومه‌تی كوردستان
وه‌ك بینراوه و كاری له سه‌ر كراوه زیاتر گرنگی وبایه‌خ بە پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسییەكان دراوە. چونكه هه‌رێمی كوردستان وەكوو كارەكتەرێكی نادەوڵەتی توانیویەتی باشترین پەیوەندی لەگەڵ دەڵەتە زلهێزەكانی ئەمریكا، فەڕەنسا، بەڕیتانیا و ئەڵمانیا دروست بكات. بۆیه، كاتی ئه‌وه‌ی لۆبی له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌ده‌ست بێنین وزیاتر شوناسی خۆمان و مافه‌ره‌واكانمان بچه‌سپێنین .
یه‌كه‌م،، كاتی ئه‌وه‌ی هاتووه هه‌موو هێزولایه‌نه كوردپه‌وه‌ر و نیشتمانپهوهرهكان خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه.
دووه‌م،، پێوه‌سته حیزب ولایه‌نه كوردستانییه‌كان له پێناو به‌رژوه‌ندی و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی وخاك تێبكۆشن.
سێیه‌م ،، زیاتر بانگه‌شه و ناساندنی پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ،وه‌ك مافێكی ره‌وایی چاره‌ی خۆنووسین، زمان، كه‌لتوور .
چواره‌م ،، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كان و چارهسهركردینا به شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه ونیشتیمانپهوهرانه
پێنجه‌م،، زیاتر چەسپاندنی بنەماكانی ئابووری سه‌ربه‌خۆیی و گرنگیدان به لامەركەزیەتی كارگێڕی.
كاركردنی به‌رده‌وام له رووی به‌هێزكردنی یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی لەسەر ئەوەی كە ئیتر مێژوو خۆی دووبارە نەكاتەوە.
لە ئەنجامدا، دەگەینە ئەو بڕوایەی كە بە ته‌بایی سیاسی و یەكدهنگی دەستكەوتەكانمان زیاترە، بە پێچەوانەشەوە پەرتەوازەیی جگە لە ماڵ وێرانی هیچی لێ سەوز نابێت. بۆیە، پێویستە كار لەسەر پایەكانی مافی چارەی خۆنووسین بكرێت چونكه ناكرێت چیتر نه‌ته‌وه‌یه‌كی 50 ملیۆنی به هۆی بێ ده‌وڵه‌تییه‌وه بچهوسێنڕێتهوه ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.