با به‌یه‌كه‌وه بین
دڵشاد مه‌ولود گه‌ردی
هه‌میشه وتراوه هێز له یه‌كبووندایه، هێز له یهكڕیزیدایه، میلله‌تان و ئه‌زموونی خه‌باتی گه‌لان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، به تایبه‌تی ئه‌زموونی خۆمان زۆر به روونی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌لماندووه، كه هه‌ر كاتێك ریزیهكانی لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كگرتوو بووه، ده‌ستكه‌وته‌كان گه‌وره‌تر و مه‌زنتر بوون.
به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانی، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی رووداودا زۆر شتی به سه‌رپێی باس كرد، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێی درابوو باش قۆستییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك فریشته دیار بخات و به‌رامبه‌ره‌كه‌یان وه‌ك رێگر و ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی رێگه‌ی یه‌كڕیزی پیشان بدات.
هه‌ق بوو كاك بافڵ ئه‌و پرسیارانه رووبه‌ڕووی خۆی بكاته‌وه، كێن ئه‌وانه‌ی له ده‌روازه‌كان قاچاخچێتی ده‌كه‌ن، بۆچی داهات وه‌ك خۆی ناگه‌ڕێته‌وه، بۆچی زه‌وی سلێمان ته‌خشان و په‌خشان ئه‌كرێ، بۆچی ئه‌وانه‌ی داواكراون رووبه‌ڕووی دادگا ناكرێنه‌وه؟
كێ ڕێگره له‌وه‌ی سلێمانی پێشكه‌وێت، تاكه‌ی ئیرهابی فیكری كادیر و ئه‌ندامانی پارتی له سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت، كێن ئه‌وانه‌ی له سۆشیال‌میدیا جوێن و سوكایه‌تی به سیمبوڵه‌كانی كورد ده‌كه‌ن و له پێناو چیدا؟
ئێستاش دره‌نگ نه‌بووه، كاتی ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر نیازیان هه‌یه له ریزی نیشتمانیدا بن و پشت له بێگانه و روو له برا و هاوخوێن و هاونیشتمانی خۆیان بكه‌ن، ئه‌وا هیچ لایه‌نێك نكووڵی له یه‌كڕیزی و ته‌بایی ناكات، پارتی له پێشه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نێكه بۆ پاراستنی كیانی كوردستان و یه‌كڕیزی و ته‌بایی میلله‌ته‌كه‌مان.
جه‌نابی پێشه‌وای سه‌رده‌م سه‌رۆك بارزانی، زامنی پاراستنی كیان و وجودی كیانی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستانه، ته‌بایی و یه‌كڕیزی به‌وه به‌دیدێت ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی كوردستانیانه‌ی سه‌رۆك درووست نه‌كرێت و ره‌نج و خه‌بات و ماندووبوونی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌ده‌ر نه‌درێت و له ژێر چه‌تری یاسا و پاراستنی سه‌روه‌ری یاسادا كار بۆ داهاتوو بكه‌ین و ئاوڕ له رابردووی ناشیرینی براكوژی و دوو ئیداره‌یی و ناكۆكی نه‌ده‌ینه‌وه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.