گووتیان .. شاری سلێمانی لە ژێر گەمارۆ دایە !!.
ووشەی گەمارۆ زیاتر لە رووی ئابوری یەوە بەکار دەهێندرێت.
بە پێی مەبەستی لایەنێکی سیاسی دیاری کراوی شاری سلێمانی، مەبەستیان ئەوەیە کە پارتی شاری سلێمانی خستۆتە ژێر گەمارۆی ئابوری یەوە !!.
بەردەوام هەوڵیان داوە بەم جۆرە سیاسەتە هەرێمی کوردستان بکەنە دوو پارچە بە ناوی پارتی یەکێتی یەوە، چاندنی ڕگی رق و گینە لە نێوان تەخ و چینەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ناوی سۆران و بادینان، سەپاندنی پاوان خوازی خۆیان بەسەر شاری سلێمانی.
ئەوەیان لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان خاوەن حکومەت و دامەزراوە فەرمی و شەرعیەکانی خۆیەتی و دەبێ لە لایەن حکومەتەوە ئیدارەی شارەکان بکرێت، نەک حزبەکان.
بەڵام ئەوان دەستهەڵاتی حکومەت و سەروەری یاسا یان پێ قبوڵ نیە، لەر ئەوەی لەو کاتەوە ناتوانن دزی و گەندەڵی بکەن، گروپی مافیا پێک بهێنن و قاچاغچیاتی بکەن، هەڕەشە لە خەڵک بکەن و سەرانە وەربگرن، لەوەش هەمووی مەترسیدارتر دەست بردن بۆ کاری تیرۆر و خەڵک کوشتن.
لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوام بودجەی تایبەتی پارێزگای سلێمانی، مووچەی فەرمانبەران، بودجەی تایبەت بە پڕۆژەکان، بە زیادەشەوە تەرخان کراوە.
لە جیاتی ئەوەی خزمەت شار و خەڵکی شاری پێ بکرێت، لە لایەن لایەنێکی دیاری کراوەوە، دەدزرێت و لە ناو بانکەکانی شار بە دیار نامینێت !؟.
ئێستا شاری سلێمانی لە بێ کاری خزمەتکوزاری و کەمتەرخەمی و پشت گۆێ خستنی و کوێ نەدان بە خواستی خەڵک، هیچ سیمای شارێکی گەورە و سەردەمیانەی پێوە دیارە نیە، بەڵکو زیاتر وەکو گوندێکی گەورە وایە.
تەنها لە هەندێک شوێن پڕۆژەی بازرگانی دیارە، ئەویش کراوە بە مولکی ئەو لایەنە و بۆ بەرژەوەندی خۆیانە، دور لە خزمەتکردنی شار و خەڵکی شار.
ئەگەر شاری سلێمانی لە ژێر گەمارۆ دابێت، ئەوە تەنها یەک جۆرە گەمارۆ هەیە و دانی پێدا دەنێین کە خەڵکی سلێمانی لە ژێر ئەو گەمارۆ یە دەناڵێنن، ئەویش گەمارۆی عەقلیەتێکی پوک و داخراوی ئەو لانەیە سیاسیەیە کە خۆی بە خاوەنی شار سلێمانی دەزانێت و گوێ بۆ زمانی عەقل و مەنتق ناگریت.
سیماکانی شارستانیەت و ئاوەدانی ئێستای نێوان شاری هەولێر و شاری سلێمانی، حوکمی کۆتایی لەسەر ڕاستیەکان دەدات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.