پارتی و حکومەتی هەڕێم بە کردار وەلامیان داوە و کارنامەی کارەکانیان دیارە.

شیرین جەبار سەوزە

ئەری مەلا بەختیار مەلفی ژەهرخوارد کردنەوەکەی لە بیری کردووە، بۆ چی نەیتوانی مافی خۆی لەوانە وەربگرێت کە ژەهرخواردیان کردووە؟
ئەمرۆ بە چ سیفەتیک و بە چ روویەک هاتووە هەرەشە دەکات و قسەی زل دەکات.
مەلا بەختیار لە بیری کردووە هەر پارتەکەی خۆی بوو کە هیچ ڕێزی بۆ خەبات و تێکۆشانی ئەوی نەبووەو ژەهرخواردی کردووە، و نەیتوانیووە تەنانەت موحاسبەی تاوانبارانی بکات کە چی ئەو بە رەزیلی تەواو هاتووە و قسەی زل دەکات و دەیەوێت بەم شێوەیە و لەسەر حسابی پارتی دوبارە خۆی بخاتە موعادلەی سیاسییەوە.
مەلا بەختیار دەبێ باش بزانێت پارتی زۆر بێ ئیش نییە تاکۆ وەلامی کالفامێک بداتەوە کە هەر کەسانێکی لە خۆیانەوە ئەو ناوەیان بۆ داناوە. داتاو و بەڵگەکان لە حکومەتی هەرێم دیارن و باشترین وەلامن بۆ کالفامێک کە بە نەزانین هاتووە و قسەی هیچ و پوچی دەکات.
بەرای من مەلا بەختیار پێویستە سەڕەتا بچێتەوە مافی خۆی لە هاورێبازەکانی وەربگێریت ئەوکات با بێت داوای روکردنەوە لە پارتی بکات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.