هەولێر ، گرۆپەکێ 9 کەسی هاتنە دەستەسەرکرن
زێ بادینان .
ڕێڤبەریا گشتى یا نەهێلانا ماددێن بێ هۆشکەر د راگەهاندنەکێدا بەلاڤکریە، کو گرۆپەکێ ماددێن بێ هۆشکەر ل باژێرێ هەولێر دەستەسەرکرینە کو زێدەتر ژ دوو کیلۆ هێرۆین و بڕەکێ دیێ کریستاڵ و حەشیش و تلیاک و جامیکان ڤێ بوون.
ل حاجى ئۆمەران ژى تۆهمەتبارەک دەستەسەرکریە کو بڕێ سێ کیلۆ ماددێن بێ هوشکەر ژ جۆرێ تلیاکى دگەل دابوو.
دەقێ ڕاگەهاندنا رێڤەبەریا گشتى یا نەهێلانا ماددێن بێ هۆشکەر:
دوای بەدواداچوونێکی ووردی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بۆ گروپێکی بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان لەشاری هەولێر شەوی ( ۱٦ / ٤ / ۲٠۲۱ ) لە هەڵمەتێکی چەند کاتژمێریدا توانرا گروپێکی ( ۹ ) کەسی دەستگیربکرێت کە بازرگانی ماددەهۆشبەرەکانن بەناوەکانی ( ه ـ ر ـ أ ) و ( ر ـ خ ـ و ) و ( ز ـ ق ـ ج ) و ( ه ـ خ ـ ش ) و ( ك ـ إ ـ ح ) و ( س ـ ح ـ خ ) و ( غ ـ ع ـ خ ) و ( ع ـ أ ـ ش ) و ( د ـ ع ـ م ) لەکاتی دەستگیرکردنیان توانرا دەستبگیرێت بەسەر ئەم بڕە مادەهۆشبەرەکان ( بڕی ۲،٥٦۹ دوو کیلۆ و پێنج سەد و شەست و نۆ گرام هێرۆین ــ بڕی ۱،۳۷٥ یەك کیلۆ و سێ سەد و حەفتا و پێنج گرام کریستاڵ ــ بڕی ۹۸٤ نۆسەد و هەشتاو چوار گرام حەشیش ــ بڕی ٦۸٠ شەش سەد و هەشتا گرام تلیاك ــ بڕی ٥۸٠ پێنج سەد و هەشتا گرام جامایکا ) شایەنی باسکردنە ئەم گرووپە سەرچاوەی دابەشکردنی ماددەهۆشبەرەکان بوون لەشاری هەولێر و ڕۆڵەیەکی زۆری هەرێمەکەمانیان ئالوودەی ماددەهۆشبەرکان کردووە
وە لەچالاکیەکی دیکەدە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ( ۱۷ / ٤ / ۲٠۲۱)هێزەکانمان بەهاوکاری بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانیان لە نزیك بەستۆرە تۆمەتبارێك بەناوی ( ب ــ ح ــ أ ) دەستگیربکەن کە بڕی ( ۳ سێ کیلۆ ) ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك پێگیرا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.