ڕێز گرتن و لێکگەیشتن بنەمای یەکسانیە…..
سەروین شێروانی
بەرپرسی ئەنجومەنی ی.ئا.ک ی دەوروبەری هەولێر
نهتهوه یهكگرتووهكان لە17ی دیسمبەری ساڵی 1999، بڕیاریدا 25 ی نۆڤەمبەر رۆژی تیرۆركردنی ئهوان، وهك رۆژی جیهانی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژی ژنان بناسێنێت.، ئهم رۆژه بۆته هێمای خهباتی ژنان و لەم ڕۆژەدا بەچەندین چالاکی جۆراو جۆر هەوڵی بەرنگاربوونەوەی توندو تیژی دەدرێت دژ بەئافرەتان و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە دەدرێت و بەو ئومێدەی ئەم دیاردەیە ڕوو لە کەم بوونەوەو نەمان بکاتە.
دیاردەی توندوتیژی دیاردەیەكی جیهانییە و تایبەت بە شوێنێك یان وڵاتێك یان كیشوەرێك نییە و لە هەر شوێنێك ژن هەبێت توندوتیژیش هەیە، جا چ بە شێوەی نهێنی بێت یان چ بە شێوەی ئاشكرا، توندوتیژیشی بە هەموو جۆەرکانیەوە ج(جەستەیی بێت یان دەروونی ،سکسی،،،هتد) لەهیچ کتێبێکی ئاسمانیدا ڕێگەی پێدروا نیە و قەدەغە کراوە .
هۆکاری توندوتیژی دەگەڕێتەوە بۆ نزمی ئاستی پەروەردەی و ڕۆشنبیری لە كۆمەڵگا دا، بۆ ئهوهی مافهکانی ژن پێشێل نهکرێت و ژیانێکی هاوبەشی تەندروست لە ناو خێزان دروست بکرێت دەبێ لە ڕێگەی پەروەردە و ڕێکخراوەکانی بواری ئافرەتان ولایەنە پەیوەندی دارەکان لە ڕیگای بڵاوکردنەوەی هۆشیاریکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە ،
“هۆکاری توندوتیژی دەگەڕێتەوە بۆ نزمی ئاستی پەروەردەی و ڕۆشنبیری لە كۆمەڵگا دا”
کار بۆ نەهێشتن و کەم کردنەوەی توندوتیژی بکەن ، خۆشبەختانە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەردەوام کار و چالاکی بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام داوە وە دەرنجامی باشی هەبووە .
لە کوردستان ساڵانی پێشتر توندوتیژی زۆر هەبوو لە دژی ئافرەتان و هەتا هیچ ئافرەتێک ڕێگە پێدراو نەبوو کار بکا یاخود بخوێنی ، بەڵام سوپاس بو خوا دووای کارکردنێکی زۆر ئێستا جیاوازە وە نمونەی ئافرەتانی زۆر سەرکەوتوومان هەیە کە خاوەن ئابووری تایبەت بەخۆیانن یاخود کەسانی سەربەخۆی سەرکەوتوون ، بەڵام هێشتا توندوتیژی دژ بە ئافرەت لە ناو خێزان و کۆمەڵگا ماوە وە ئەمەش بە گۆڕینی بیری تاک لەڕێگەی پەروەردە و ڕۆشەنبیری دەکرێت .
بە ئومێدی ڕۆژێک چیتر ناوی توندوتیژی نەبیسترێ و لە شوێنی ڕێز و پێکەوە هەنگاونان ببینین .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.