سه‌رده‌می كوردستانی به‌هێزتره‌ ، نه‌ك ئه‌نجوومه‌نی حیزبی ..


رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

ئه‌گه‌ر هه‌ڵوسته‌یه‌ له‌ سه‌ر كاری حیزبایه‌تی بكه‌ین بڕیتیه‌ له‌ رێكخستن و بنه‌ما و به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و به‌ پێی كاروپرۆگرامی سیاسی له‌ پێناو به‌رژوه‌ندی گه‌ل و نیشتمان و ئینجا له‌ ڕێگه‌ خزمه‌تكردنی زیاتر و جێبه‌جێكردنی پلانه‌ سیاسییه‌كانیان له‌ نێو ده‌سه‌ڵات تا كو بتوانڕێت له‌و ڕێگه‌وه‌ زۆرترین ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بۆلایی خۆی رابكێشێت ومتمانه‌یه‌كی زۆریش به‌ ده‌ست بێنێت ، له‌ هه‌مووشیی گرنگتر پارێزگاریكردن له‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی بێت نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ندێك حیزب ولایه‌نه‌ به‌ به‌رنامه‌ وسیناریۆی جۆراجۆر رۆڵی نه‌ڕێنی ده‌بینن ، ئه‌وه‌ی ده‌مهه‌وێت بڵێم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حیزب ئامرازێكه‌ تا له‌ ڕێگه‌ی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌وه‌ كاری بكه‌ی له‌ پێناو به‌هێزكردنی داموده‌زگه‌كانی و خزمه‌تكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و حكوومرانی .
نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی ناشیرینكردنی حكوومه‌ت و به‌ فیرۆدانی سه‌ره‌وت و سامانی گشتی و ئینجا خۆ دزینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لۆژیكی ئه‌نجوومه‌نی حیزبی و نادیده‌گرتنی ده‌نگ و دیموكراسی و پێشێڵكردنی مافی هاوڵاتیانی كوردستان ، بۆ ئه‌و راستییه‌ش هه‌ر پارتێكی سیاسی كه‌ باوه‌ری به‌ بنه‌ماكانی دیموكراسی و له‌ خه‌می گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی دابێت ده‌توانێت له‌ ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و كار بۆ جێبه‌جێكردنی كاروستراتیژی و به‌رنامه‌ی خۆی بكات له‌ پێناو به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی و سوودگه‌یاندن به‌ كۆمه‌ڵگه‌به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و خزمه‌تكردنیان ئه‌و كاته‌ خه‌ڵك چاوه‌كراوه‌یه‌ و ده‌زانێت كه‌ چ حیزب ولایه‌نێك خزمه‌تكاری گه‌ل ونیشتمانه‌كه‌یه‌تی.
ئه‌وه‌ی ده‌مهه‌وێت ئاماژه‌ی پێبكه‌م ئه‌و راستییه‌، لاوازی پێگه‌ی هه‌ندێك حیزبی سیاسی و خه‌سڵه‌ته‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ كورد وكوردستان له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وایكردووه‌ و شێوازی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ بگڕنه‌ به‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌و كه‌ رۆژ به‌ رۆژ متمانه‌یان له‌ نێو كۆمه‌ڵطه‌ به‌ره‌و لاوازتر بروات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و لایه‌نانه‌ كاتێك هاوبه‌ش و له‌ نێو پرۆسه‌ی حكومڕانیش دابن له‌ جیاتی خزمه‌تكردن به‌ هاووڵاتیان ئه‌وا له‌ پێناو سوودی خۆیان و به‌رژوه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كانیان به‌كار دێنن و ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ زیاتر پێگه‌ی حیزبه‌كه‌یان لاوازتر بێت هه‌م له‌ نێوخۆیی خۆیان هه‌میشه‌ له‌ نێو كوردستاندا .
ده‌مهه‌وێت بڵێم كه‌ ، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لۆژیكی حیزبابه‌تی و پێشنیاری ئه‌نجوومه‌نی حیزبی ، ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ نه‌ك بۆ به‌هێزتركردنی پایه‌كانی حكوومرانی له‌ كوردستان به‌ڵكو نیشانه‌یه‌كی ئاشكرایه‌ ، بۆ خۆ دزینه‌وه‌ی هه‌ندێك حیزب ولایه‌ن له‌وه‌ی كه‌ نایانهه‌وێت ددان به‌ لاوازی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه‌ بێ ئومێد بوونه‌ له‌وه‌ی بگه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتی نێو حكوومه‌ت ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكه‌ بۆ زیانگه‌یاندن به‌ دیموكراسی و لێدان و لاوازكردنی پێگه‌ی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ جیاتی به‌هێزكردنی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی باردۆخی ئێستای هه‌ڕیمی كوردستان له‌ پێناو ته‌بایی ویه‌كریزی و ڕێزگرتن له‌ ڕای خه‌ڵكی كوردستان و دروستكردنی متمانه‌ی زیاتر به‌ داموده‌زگانی حكومرانی وچه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و خزمه‌تی كردنی كوردستانیان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لۆژیكی حیزبی ئاماژه‌یه‌ بۆ شكست ئه‌و حیزب ولایه‌نانه‌.بۆیه‌، ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لۆژیكی دیموكراسی وخزمه‌تكردنی كوردوكوردستان وبه‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومڕانی كلیلی كوردستانێكی به‌هێزتره‌ تا ئه‌نجوومه‌نی حیزبی و كات به‌ فیرۆدان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.