عەرەب هەرگیز نابێتە برای کورد
🖊️ نوسینی نجم الدین محمد قەراجی
ئەوانەی کەرکوکیان فرۆشت بۆ ئەوەی ڕووی خۆیان سپی بکەنەوە، دێنە سەر تیڤیەکان یان بۆنەیەک هەبێت ئەڵێن دۆخی کەرکوک ئارامەو هیچ کێشەیەکیان نیە، کوردو عەرەب وەبرا دەژین بێ ئاگا لەوەی کوردستانیان، بە چاوی خۆیان دەبینن ڕۆژانە زوڵم وستەم داگیر کردنی موڵک و ماڵی هاوڵاتیان دەست بەسەر داگرتنی، زەوی جۆتیاران کۆمەڵک ناداد پەروەری لەم شارە بەدی دەکرێت، بە چاوی خۆیان دەبینن ئیتر بەسە خەڵک گەوجاندن تا دنیا ماوە کورد برای نیە عەرەب بێت حاشا، ئەگەر وەک برا دەژین ئەو هەموو ستەمە چیە، لە کورد دەکرێت ئەگەر خیانەتی 16ئۆکتۆبەر نەبوایه، هەرگیز عەرەب نەی دەتوانی چاو لەکورد سوور بکاتەوە، بەڵام خائین و خۆفرۆشەکان کەرکوکیان هەراج کردوو وەک دیاریەک پێشکەش بە دوژمنان کرا، ئێستا نەتەوەی کورد لە کەرکوک وەک کرێچیەک وایە، بۆیە
پێویستە سەرکردایەتی کورد بێ دەنگ نەبێت، لەو زوڵمەی لە کەکوک دەکرێت پێویستە فشار بخرێتە سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە ماددەی140 جێ بەجێ بکات و بەهەموو بەندو و بڕگەکانەوە بەپێی دەستوری عێراقی فیدرال، تکایە ئیتر بەسە فریایی کەرکوک بکەون،
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.