خۆتان لە هەڵبژاردن تاقی بكەنەوە نەك بە دروشم و چەواشەكاری و هاشوهوشی میدیایی ..
رێبوار حەمەلاو شوانی
ماوەیەكە یەكێتی وكڵكەكانی بە میدیا و لە رٍێگەی چەواشەكاری و پروپاگەندەوە هیچ درۆیی شاخدار و بانگەشەی بێ بنەما نەماوە دژ بە پارتی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە گشت هەنگاوەكانی بە پێی پلان و ئاشكرا و روونە وەك رۆژی رووناك بۆ گەلی كوردستان و نموونەیەكی جوانی حكوومرانی لە هەرێمی كوردستان نەیكەن ، ئەوەش ئاماژەیەكی روون وئاشكرایە بە شكست و ریسوایی ئەو كەس ولایانانە كە سەردەمانێك بانگەشەی چاكسازی و پاكسازییان دەكرد و هەر لەگەڵ بوون بە كردەیی ئەو هەنگاوانە لەلایەن پارتی و كابینەی نۆ بە سەرۆكایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی و تێكچوونی بەرژوەندییە حیزبی و شەخسییەكانیان و ئاشكرابوونی گەندەڵكاری و قۆرخكاری و تاوانەكانی تریان ئەوا بە هەموو توانایەكەوە كەوتنە دژایەتی و پەڵاماردانی پارتی و حكوومەتی كوردستان و ئینجا هەڵبەستنی تۆمەتی بێ بنەماو گوایە بەو كارەیان بتوانن دڵی خەڵك بەدەست بێنن و كورسی و دەنگ زیاد بكەن .
رۆژێك خۆیان لە ناردنی داهات و سەروەت و سامانی بۆ خەزێنەی حكوومەت دەشارنەوە و رۆژێكی تر هەوڵی پێكهێنانی ئەنجوومەنی حیزبی و رۆژێكی تر ئەنجامدانی كاری تیرۆر و تێكدەرانە و وەڕِگرتنی باج و سەرانە و رۆژێك سەردانی نەیارانی كورد لەم وەڵات بۆ ئەم وڵات لە پێناو شێواندن و ناسەقامگیركردنی هەرێمی كوردستان و دروستكردنی قەیران كە تەنها ئومێدیان ئەوەیە بە ئاڵۆزی و شڵەژان خۆیان لە سەر كورسی و دەسەڵات بهێنڵێنەوە .
دەمهەوێت ئاماژە بەراستییەك بدەم ئەویەش ئەوەیە كە ،لە دوای ساڵی 1992 كە یەكەم هەڵبژاردن لە كوردستان ئەنجامدرا تا ئێستا بوویە پێوەرێك كە سەنگی قوڕسایی لایەنە بەشداربووەكان دەركەوێت لەناو جەماوەردا ، ئەوە تەنیا جەماوەرە لە هەڵبژاردندا دەتوانێت سزای هەڵسوكەوتی لایەنەكان بدات كە ماوەی چوار ساڵ تەنیا كار بۆ خۆشكردنی ژیانیان دەكەن و پشت لە جەماوەر دەكەن كە هۆی سەركەوتنی هەر پارتێكی سیاسی جەماوەرە ، زۆربەی جارەكان پارتە سیاسییەكان لە بانگەشەی هەڵبژاردن قسەی زۆر بۆ ڕاكێشانی سۆزی جەماوەر دەكەن و دوای هەڵبژاردن ئەو بەڵێنانە هیچیان جێەجێبناكرێن و قوربانی دەری سەرەكی بەڵێنی پارت و لایەنەكانی سیاسی جەماوەری دەنگدەرە ، یەكێك لە پارتە ڕاستگۆكان لەگەڵ جەماوەرو دەنگدەری خۆی كە هەمیشە بەڵێنەكانی هەڵبژاردن بە زیادەوە جێبەجێدەكات پارتی دیموكراتی كوردستانە ، پارتی لە ناوخۆی كوردستان و عَیراق و سنووری ماددەی 140 هەمیشە لە ئاست متمانەی جەماوەر بووە كاری كردووە لە هەموو بوارەكاندا بۆیە ئەوەی كە بووە هۆی ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان و عێراق ببێتە هێزی یەكەم ، ڕاستگویی و هاوسەنگی بوو لەگەڵ جەماوەر ،
پارتی بە پێچەوانەی حیزب و لایەنی تر كە تەنها پشتیان بە دروشمی بێ كردار و دژایەتی كردنی گەل و نیشتمانەكەیان و رازیكردنی دڵی نەیارانی ئەم گەل و نیشتمانە ، پشت ئەستوورە بە جەماوەری خۆی وەك چۆن جەماوەرەكەی پشت ئەستوورە بە سەركردایەتی پارتی ، پارتی لە كوردستان و عێراق و ناوچەكە هەر بەهێزی یەكەم دەمێنێتەوە هیچ لایەنێك ناتوانێت شان لە شانی پارتی بدات لە خزمەتكردنی تەواوی چینەكانی ناو كۆمەڵگا ، پارتی بوون حزبایەتی بەتەنیا نیە بەڵكو ڕێبازێكە و بیرو باوەڕی نیشتیمانی لای جەماوەر پتەوی كردووە هەمیشە مێژوو بەڵگەی ئەوەیە كە پارتی لە هەموو بوارەكان قوربانی داوەو خاوەن دەستكەوت وپێگەی جەماوەری خۆیەتی لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوو پارتی لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان یەكەم بووە بەتەنیا وەك پارتێكی سیاسی لە سەر ئاستی عیراق ڕێژەی هەرە زۆری كورسیەكانی بەدەستهێناوە هەر بەیەكەم دەمێنێتەوە و هەر پێشەنگ دەبێت لە كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری . بۆیە ، باشتر وایە یەكێتی و كڵكەكانی چیتر لە میدیایی چەواشەكاری و پروپانگەندە دڵیان بەوە خۆش نەكەن گوایە دەتوانن خەڵكی حیزبەكەیان و جەماوەری كوردستان بە درۆی بێ نەماو پەڵاماردانی پارتی و حكوومەتی كوردستان كە حكوومەتی هەموو كوردستانیان بەكردەوە و بە بێ جیاوازی ناشیرین پیشان بدەن چونكە گەلی كوردستان ئێوە و خەسڵەتەكانیان نابەجێی و دوژمن پەسندەكانتان و پارتی و حكوومەتە ڕاستگۆ و خزمەتگوزار و خاكەڕێیەكەشی زۆر لە مێژە بە باشی و دروستی ناسیووە ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.