ئافره‌ت و گۆڕان……..
دهۆک بەرۆژی :
به پێی ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێ ژن نیوه‌ی كۆمه‌ڵن و هه‌موو شمان له‌و راستیه ئاگادارین كه ڕێژه و ئاستی خوێنده‌وارانی ئافره‌ت ڕۆژ به ڕۆژ ده‌چێته سه‌ره‌وه،كه‌چی به داخه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ به شێوه‌یه‌كی گشتی له دونیای ئه‌مڕۆی به‌په‌له پێشكه‌وتوو دا كه‌ڵك وه‌رگرتنه له سه‌رجه‌م سه‌رچاوه و پێكهێنانی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه كه ده‌ركه‌وتن و خوڵقانی نوێكاری و مشوور و چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه‌ی تێدا به‌دی بكرێت،له‌و نێوانه‌دا دۆزینه‌وه‌ی ناسینی تواناكانی ئافره‌تان و ڕێنوێنی ئه‌و توانایانه ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كی به‌ر چاوی هه‌بێت له كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌رزترین وزه‌ی ئه‌و چینه به‌رفراوانه.ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه ئاسته‌نگ و رێگر له به‌رده‌م چالاكییه‌كانی ئافره‌تان له كۆمه‌لگه‌ی كوردیدا پولێن بكه‌ین،ده‌بێ ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه به‌هۆی ئه‌و سێبه‌ره‌ی كه ئایدڵۆژیای ئایین به سه‌ر كۆمهلگهیدا كێشاوه،ئه‌و ئاسته‌نگانه زیاتر به‌رچاو ده‌كه‌وێت،كه ئه‌ویش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه له زۆر لایه‌نه‌وه ئافره‌ت ته‌نانه‌ت بۆ خۆشی كۆسپی سه‌ره‌كی بێت له ڕه‌وته‌كانی به‌ره‌وپێشچوون،بۆ نموونه
یه‌ك:له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه ئاسته‌نگ و ڕێگر له به‌رده‌وم چالاكییه‌كانی ئافره‌تان له بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ره‌فتاری خودی ئافره‌ته وه‌كو ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕ به خۆبوونیان كه‌مه وبیرێكی نیگهتێڤیان سه‌باره‌ت به‌خۆیان هه‌یه.
دووه‌م:هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه وه‌ك ڕوانگه‌ی نیگه‌تیڤ سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی ئافره‌ت،كه ئافره‌ت ته‌نیا ئه‌ركی به خێوكردنی منداڵ وماڵدارییه.
سێیه‌م:هۆكاری نه‌خوێنده‌واری وه‌ك ده‌زانین ئافره‌تان به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاواندا خوێنده‌وارییان كه‌مه زۆربه‌یان ده‌ستیان به ئامرازی په‌روه‌رده‌یی وفێركاری ڕاناگات.
چواره‌م:كۆمه‌لگه‌ی پیاوهسالاری،له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندنن،زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئافره‌تان توانای جه‌سته‌ییان لاوازه كاریان ته‌نیا ئه‌ركی مااڵدارییه.
“بنه‌ماڵه سه‌ره‌كیترین پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه وبنه‌ماڵه‌ی له‌رزۆك ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی”
پێنجه‌م:ڕوانگه‌ی كۆنه پارێزی،به جۆرێك له ڕوانگه‌ی كۆنه پارێزییه‌وه ئافره‌تان به درێژاییی مێژوو له ڕه‌فتار و خوو و ڕه‌وشتی به هه‌ڵه‌وه به‌دی هاتووه و ئه‌وانه‌ی ڕازی كردووه كه له‌گه‌ڵ قه‌بووڵكردنی چالاكی له كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌نیا قه‌ناعه‌ت به‌وه بكه‌ن كه هاوسه‌رێكی گوێڕایه‌ڵ و دایكێكی باش بن بۆ منداڵه‌كانیان. شه‌شه‌م:جیاوازی له جۆری په‌روه‌رده،زۆربه‌ی بنه‌ماڵه سوننه‌تییه‌كانی كوردستان كچه‌كانیان ترسنۆك و شه‌رمن بار هێناوه،ئه‌وان هه‌ر له منداڵییه‌وه له ڕه‌وتی ئه‌زموونه‌كانی به توانابوون و خوڵقاندن و بڕیاردان بێبه‌شن،ئێستا به‌ر له هه‌موو شێتك پێویسته ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت كه سه‌ره‌كیترین رێگاچاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئافره‌ت،به‌دیهێنانی گۆڕانكارییه له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا واته له بنه‌ماڵه‌وه كه بنه‌مای دروستبوونی كه‌سایه‌تی مرۆڤه له كۆمه‌ڵگه و جیهاندا .،ئه‌گه‌ر ئافره‌ت وه‌ڵامده‌ری ئه‌و مه‌جالانه‌ی نه‌بێ،ئه‌وه له كێبهركێدا به‌رده‌وام له دواوه‌یه، كه‌واته پێویسته ئافره‌ت له مه‌ڕ هه‌بوونی ئه‌و توانا بێسنووره‌ی كه له ده‌روونی خۆیدایه،ئاگادار بێت كه به هۆی ئه‌و توانایه ده‌توانێ گۆڕانكاری له بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگه و ته‌نانه‌ت وڵاته‌كه‌شیدا پێك بێنێ،ئه‌و باوه‌ڕه ده‌توانێ ببێته هۆی پێكهێنانی كه‌سایه‌تییه‌كی تایبه‌ت و هه‌ڵگری بیرێكی تایبه‌ت و بڕوایه‌كی سه‌ربه‌خۆ،پێویستی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێكه له‌و تایبه‌ت و هه‌ڵگری بیرێكی تایبه‌ت و بڕوایه‌كی سه‌ربه‌خۆ،پێویستی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كێكه له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه وه‌ك هێزێكی سه‌رچاوه گرتوو جێگه‌ی ئاماژه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌ركی هوشیاركردنه‌وه‌ی ئافره‌تان تا ڕاده‌یه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان،واته له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن و داهێنه‌رانه،كه هانیان بدات بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییان هه‌بێت له گۆڕانی به‌هاكان له كۆمه‌ڵگه‌دا،لێره‌دا كه‌باسی له گۆڕانی به‌ها ده‌كرێت ده‌توانین ئاماژه به پهروردهبكهین له بنه‌ماڵه‌دا،واته چۆن دایكان ڕابێنین كه‌جیاوازی له نێوان كوڕ و كچه‌كانیان سه‌ربه‌خۆ و وریا ڕابێنن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوڕه‌كانیان به به‌رپرسی ڕابیێن،له هه‌مبه‌ر مافی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان، كاتێك ئه‌و به‌رامبه‌ره له ڕه‌گه‌زی جیاوازیش بێت.خاڵێكی سه‌ره‌كیتر هۆكارێكی گرینگه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئافره‌ت،ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی پارێزگاری له بنه‌ماكانی بنه‌ماڵه و بنه‌ماكانی ئه‌خلاقی بكات،پێویسته له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاو هه‌ڵێنی،چونكه بنه‌ماڵه سه‌ره‌كیترین پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه وبنه‌ماڵه‌ی له‌رزۆك ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی،یه‌كسانی مافی ئافره‌ت و پیاوه له قۆناغی یه‌كه‌مدا په‌یوه‌ندی به بنه‌ماكانی بنه‌ماڵه‌وه هه‌یه،ئه‌وسا پێویسته له هه‌ر بارودۆخێكی ڵێڵ و مه‌ترسیداردا پێویسته ئاگاداری ئه‌و چالاكییانه بێت كه له ئه‌ستۆی گرتووه‌و به هۆشیاری و داهێنه‌رانه به‌ره‌و پیری ئه‌و ئه‌ركانه بچێت و مه‌ترسییه‌كان له‌بیری خۆیدا هه‌ڵسه‌نگێنی و لێكدانه‌وه‌یان له‌سه‌ری بكرێت،هه‌ر له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌سایه‌تی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یسه‌لمێنێ.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.