کۆمسیۆنی سەربەخۆی تونس: هەڵبژاردنەکان شایەتی پێشێلکارییان نەداوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەتونس فاروق بوعسکەر ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەئاژانسی سکای نیوزی ڕاگەیاند کە هەڵبژاردنەکان شایەتی پێشێلکاریی گەورەنەبووە کەکاریگەری لەسەر ئەنجامەکان هەبووە، هاوکات کۆمیسیۆن ڕایگەیاند ڕێژەی دەنگدانی نیمچە کۆتایی گەیشتە

ئەوەشی خستەڕوو کە هەندێک ناوەند هەن کە تا ئێستا بەپێی ئەو کات و کاتانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە پەسەندکراون لە دوورگەی دجەربا و شاری زەرزیس، دەنگدەران وەردەگرن

ناوبراو، وتیشی: لە ئێستادا ئەندامانی بنکەکانی دەنگدان دەنگەکان دەژمێرن و لە ئامادەکاریدان بۆ ناردنیان بۆ ناوەندەکانی کۆکردنەوەی هەرێم لە تونس

گوتیشی دوای تەواوبوونی ژماردنەوەی دەنگەکان لەبنکەکانی دەنگدان، کۆمیسیۆن ڕێژەی کۆتایی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنە یاساییەکاندا ڕادەگەیەنێت

ئەوەشی خستەڕوو کە کۆمیسیۆن پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕێژەکە لەکاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا 7.9 لەسەدە کە 3 کاتژمێر پێش داخستنی دەروازەی بنکەی دەنگدانە و ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێژەی کۆتایی جیاواز دەبێت

ڕێژەی نیمچە-کۆتایی

دواتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی تونس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دوای داخستنی سەرجەمی ڕاپرسییەکان ئەو ڕێژەیە لەسەدا 8.8 بوو

ژمارەی دەنگدەرانیش گەیشتە803 هەزارو 638 دەنگ

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.