✍ نێچیرڤان بارزانی، دبلۆماسییە ژیرەکە لە قەتەر بوو .
د.محمد خدرمولود
نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 18-12-2022 بە دەعوەتنامەی فەرمی میری قەتەر ئامادەی یاری کۆتایی تۆپی پێی هەڵبژاردەی فەرەنساو ئەرجەنتین بوو لە پاڵەوانیەتی جامی جیهانی مۆندیاڵی فیفا 2022 – قەتەر .
ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وکەسێتی بەرێز نێچیرڤان بارزانی لە
بۆنەیەکی ئاوادا لەگەڵ سەرکردەە وسەرۆک وگەورە بەرپرسانی جیهاندا بۆئێستای هەرێمی کوردستان قەوارە سیاسیی و کارگێڕییەکەی چەندین مانا واتای سیاسیی لەخۆ دەگرێیت هەمووواتا وماتاکان لای قەتەرییەکان ئەوە دەگەینێ کە ئەزموونی بەرخودانی کوردو بارزانی وحوکمداری وکوردستان ودەوڵتمەداریەتی، لە ناوچەو دەڤەرێکی جوگرافی وەک هەرێمی کوردستانی گەمارۆدراو بە گرفت وقەیران و ئاریشە ، کوردستان و هەولێر بۆتە ناونیشانی مانەوەو بەردەوام و بوون و هەنگاو نان بۆ پێشەوە و پێشکەوتن وگەشەسەندنی بەردەوام .
هەروا قەتەریەکان و میرانی قەتەریش لەوە تێگەیشتوون کە ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوەو پێشخستنی کاری سیاسیی لە کوردستان دا تەنیا بە پیاوە مەزن و لە خۆبردوو و بەخشندە وژیرو ئازا و بوێرەکان دەکرێ .
هەروا لە تێگەیشتن و دید و دیدگای قەتەروشێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری قەتەردا هەرێمی کوردستان پێگەی سیاسیی و ئابوری لە ناوچەکەدا لە چاو وڵاتانی باڵادەستی دەرودراوسێیدا بە هێزترە و ئەو سەرچاوە مرۆیی و سروشتییەی کوردستانی پێناسراوە ئایندەیەکی گەشاوە وبوژانەوەی زیاتری لێ دەخوێندرێتەوە و
بە بەراورد لەگەڵ پێگەی وڵاتانی سەربەخۆومەزنی خودان هێزی لەبن نەهاتووی دەوروبەرداپێگەی کوردستان چی وای کەمتر نییە .
هەروا لە دیدوتێگەیشتنی قەتەرییەکان و بەتایبەتیش شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی
میری قەتەردا، کەسایەتی نێچیرڤان بارزانی، جگە لە ئەوەی هەڵگری ناسنامەی
بنەماڵەی شۆڕشگێروخانەدانی بارزانە، خۆشی سیاسەتمەدارودیبلۆماتێکی ژیرو
دانایە وناو و ژمارەیەکی سەنگینی نێو ژمارە و ناوەکانی ناوچەکەیە .
وەک ڕووسەکان چۆن نازناوی دبلۆماسییە ژیرەکەی رۆژهەڵاتی ناوەراستیان بە نێچیرڤان بارزانی بەخشیوە ، قەتەرییەکانیش ئاوا رێز لە گەڵی کوردستان وخەبات
و تێکۆشانی ولە پێگەی ئێستایی هەرێمی کوردستان وحوکمداریەتییەکەی وپێگەی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەگرن ونێچیرڤان بارزان وەک سەرۆک وڕابەرو
سەرکردە و گەورە بەپرسانی جیهان سەیر دەکەن ولەتەک سەرۆکی وڵاتانی دونیا بە فەرمی بانگهێشتی ئەو بۆنە جیهانییەی دەکەن .
ئاخر پرسەکە چەندە مەزنە ، سەیرکەن هەموو دونیا هەر لە ئەرجەنتینەوە تا ئوستورالیا ، لە کیپ تاونەوە تا بەستەڵەکی باکورەوە ، ئێوارەی رۆژی یەکشەمە رێکەوتی 18-12-2022 لە میدیاکانەوە کوردستان وگەلی کوردیان لە روخسارو شێوەی سەرۆکی هەرێمەکەیدا بینی .
بۆیە بە هەموو پێوەرو لێکدانەوەو راڤە و شرۆڤەکان ئامادەبوون و دەرکەوتنی نیچیرڤان بارزانی لە قەتەر لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 گەر بۆ سەیرکردنی یاری کۆتایی تۆپی پێی نێوان تیپی هەڵبژاردەی فەرەنسا وئەرجەنتینیش بووبێ ،
ئەوا دەرکەوتن وئامادەبوونی سیاسیی وئابوری بەهێزی هەرێمی کوردستان و ئایندەی گەش و چالاکی پەیوەندییە دبلۆماسییەکان دەگەینێ .
هەولێر 19-12-2022
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.