✍ له پارتییه‌وه فێری كوردایه‌تی ، ڕاستگۆیی و به‌رپرسیاریه‌تی بن
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی:
ئهگهرههڵوهستهیهكی وردبینانه و ڕاستگۆیانه له سهرمێژوو هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان بكه‌ین ،به‌تایبه‌ت له دروشم و به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانی و ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تیی ،ته‌نانه‌ت دۆستایه‌تیی وڕكابهرییهتی ناته‌ندروستیان بكه‌ین، ئه‌سته‌مه هیچ حیزب وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاستگۆ وڕژد بێت ، له‌هه‌موو ئه‌و بواروخهسڵهت و تایبه‌تمه‌ندییانه‌دا كه‌ئاماژه‌م پێدا ، چونكه پارتی باش ده‌زانێت بۆچی و چۆن و كه‌ی بڕیار بدات و چۆن ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی به چ شێوازێك جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر ئاماژه به رووداوه‌كانی 11ساڵ له‌مه‌وبه‌ری 17ی شووبات بكه‌ن بینیمان كه كۆمه‌ڵێك له حیزب ولایه‌نه‌كان له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ده‌وروبه‌ر هیچ كاری تێكده‌رانه نه‌ما نه‌یكه‌ن و په‌ڵاماری هه‌موو شتێكیان ده‌دا و دەیانوت نانمان ناوێ و ئازادیمان دەوێ، مووچەمان ناوێ و ڕووخانمان دەوێ.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وكاته پارتی دیموكراتی كوردستان كە ئەوكات حكومەتییشی بەدەستەوە نەبوو، به‌ڵام زۆر بەرپرسیارانە شانی دایە بەر پاراستنی حكومەت و ئەزموونەكە و شانی خاڵی نه‌كرد و پشتی له حكوومه‌ت نه‌كرد و نەیهێشت كوردستان وه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه كاوڵ و وێران بێت و هه‌موو شتێك له ده‌ست بچێت، مێژوو گه‌واهیده‌ره كه ئەوكات پارتی نیوەی حكومەتی لابوو و سەرۆكی حكومەتیشی نەبوو، كەچی زۆر بوێرانه و دڵسۆزانه خۆی بەخاوەنی حكومەت دەزانی و هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه زانی و هاوپەیمانێكی ڕاستگۆ و ڕاستگۆ بوو، ئاخر ئەگەر پارتی وەك ئێستای یەكێتی مامەڵەی بكردایە نهیتدهوانی دوو رۆژ حكومەت به‌رێوه‌ببات و دەڕووخا .
هه‌تا ئه‌گه‌ر ئاماژه به پۆستی سه‌رۆككۆماریش بكه‌ن له ساڵی 2010 به هه‌مان شێوه بینیمان كه چۆن سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی له جه‌لال تاڵه‌بانی كرد و ڕێگه‌ی نه‌دا و لە هۆڵی دەنگدان چوونەدەرەوە بۆ تێكدانی نیساب، سەرۆك بارزانی كە لەناو هۆڵی پەرلەمان بوو، خودی خۆی هەستایەوە و جەختی لەوەكردەوە كە دەبێت هەر ئەمشەو سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت و پرۆسەكە تەواوبكریت، ئەگینا گشت پرۆسەكە هەڵدەوەشێتەوە! به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كێتیه‌كه‌ی باڤل ئه‌مه‌یان له‌بیرچوو بێته‌وه كاتێك سەرۆك مەسعود بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە داوەتی كۆشكی سپی بوو، بەڵام بە
ڕاشكاوی ڕەتیكردەوە ئەو سەردانە بكات هەتا ئەوكاتەی یەكێتی و پارتی لە لیستی تیرۆری ئەمریكا دەرنەهێنرێن.
ئه‌وه‌ی له یه‌كێتیه‌كه‌ی باڤڵ و ئێستا ڕاگەیاندنی یەكێتییە تازەكان ده‌بینرێت به‌هه‌مان شێوه‌ی ته‌قلیدی چووەتە پاڵ بەشێك لە تۆپەڵە حیزبەكەی 17ی شوبات و چەواشەكارانە كاردەكات، ڕێك تەقلیدی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبانە دەكات كە یەك دوو كورسیان هەیە، ئاخر سەرۆكی حكومەتی هەرێم نوێنەرایەتی حكومەتێك دەكات یەكێتی لەتێكیەتی، كاتێك لەناو خودی حكومەتەوەكەوە لە لەتێكی حكومەت دەدرێت ئەمە نەزانییە لەلایەك و چەواشەكارییە لەلایەكی ترەوە، دەرەنجامەكەیشی دیارە كە بریتییە لە بەهێزتر بوونی پارتی و ڕوونی و ڕەوانی سیاسەتەكانی لەگەڵ به‌هێزتر بوونی سەرۆكی حكومەت بۆ دەستبڕینی ئەوانەی دەستیان لە ماڵ و سامانی خەڵكدایە و لە ناڵ و بزماریش دەدەن، هەروەها له‌ناوبردنی ئەوانەی بە قسە نەیاران و بە كرده‌وه تاڵانچی و تێكده‌ر. ئاخر پارتی دیموكراتی كوردستان كە سیاسەتێكی دەستپیكرد تا كۆتایی بەردەوام دەبێت، كاری نیوەناچڵی نییە.جا بۆ ئەوەی بزانن لەگەڵ حیزبێكی گەورەی وەك پارتی مامەڵە بكەن دەبێت گەورەبن، حیزبێك خۆی بە خاوەنی نیوەی كوردستان بزانێ جنێو بە نیوەكەی تری نادات، یەكێتهكهی باڤڵ ده‌بێته خۆی یه‌كلا بكاته‌وه ئه‌گەر بیەوێ دەتوانێ به ڕاستگۆیی هاوپەیمان بێ، چۆن هاوبەشی بڕیارە هاوبەشی بەرپرسیارێتیش بێ، ئه‌گینا گه‌لی كورد هوشیاره و هەڵبژاردنیش لەپێشە و ده‌نگی خه‌ڵك بڕیار ده‌دات و كاتی ئه‌وه‌یه كه له پارتییه‌وه فێری به‌رپرسیاریه‌تی و ڕاستگۆیی و كوردایه‌تیی بن .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.